لەبارەی گەردوونەوە

03/06/2016 - 09:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

دۆزینەوەی‌ دوو تونێلی‌ ڕەش كە قەبارەكەیان 10 ملیار ئەوەندەی‌ خۆر گەورەیە ئاشكرا دەكرێت و دەبێتە مایەی سەر سوڕمانی زانایانی ئەو بوارە.

لێكۆڵینەوەیەكی‌ گەردوونی‌ دەریخستووە تاكو ئێستا دوو تونێلی‌ ڕەش لەناو جەرگەی دوو مەجەرەی‌ گەورەدا دۆزراونەتەوە، هەریەكەیان 10 ملیار جار لەخۆر گەورەترن، دەكەونە دووری بەسەدان ملیۆن ساڵی‌ ڕووناكی‌ لەزەوییەوە.
ئەم دوو تونێلە ڕەشە توانییان نازناوی‌ گەورەترین لەتونیلێكی‌ ڕەش وەربگرنەوە كە پێشتر دۆزرابووەوە لەیەكێك لەمەجەرەكانی‌ تری‌ دراوسێَمان قەبارەكەی‌ (6.3) ملیار ئەوەندەی‌ خۆر دەبوو، كە (53) ملیۆن ساڵی‌ ڕووناكی‌ لەزەوییەوە دوورە (هەموو ساڵێكی‌ ڕووناكی‌ دەكاتە 9460 ملیار كیلۆمەتر).
بەپێی‌ لێكۆڵینەوەكان ئەو كارانەی‌ كە دەبنە هۆی‌ گەورەبوونی‌ مەجەرە گەورەكان‌ و تونێلە ڕەشەكانی جیاوازە لەگەڵ مەجەرە بچووكەكان‌ و تونێلەكانی‌ ناویان، چونكە تونێلە ڕەشەكان هاوشانی‌ ئەو مەجەڕانەی‌ كە تێیاندایە گەشە دەكات، بۆ پشتڕاستكردنەوەی‌ ئەم زانیاریەش، (كیڤن شاوینسكی‌) لەزانكۆی (بال) لەوویلاتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمریكا دەڵێت: تاكو ئێستا لێكۆڵینەوە لەدوو سەد مەجەری دووركراوە، دەركەوتووە كە پەیوەندییەكی‌ پتەو هەیە لەنێوان تونێلە ڕەشەكان ‌و مەجەرەكاندا لەسەرەتای‌ درووستبوونەوە.

 

ئـ . كـ