كلای چوەوە نەخۆشخانە

03/06/2016 - 14:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

بەهۆی تێكچوونی دۆخی تەندروستی، جارێكی تر پاڵەوانەی كۆنی مشتەكۆڵەی جیهانی (موحەمەد عەلی كلای) خرایەوە نەخۆشخانە.
كلای تەمەنی (74) ساڵەو ساڵی رابردووش بەهۆی هەوكردنی میزەڕۆی تووشی نەخۆشییەكی سەخت بوویەوەو لەنەخۆشخانە خەوێندرا، بەڵام جارێكی تر تووشی هەمان كێشەی تەندروستی بۆتەوەو جارێكی تر رەوانەی نەخۆشخانە كراوەتەوە.
خانەوادەی (موحەمەد عەلی كلای) رایانگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەی ناوبراو تووشی هەوكردنێكی زۆر بووە، بەڵام دۆخی تەندروستی جێگیرەو هەر لەنەخۆشخانەش ماوەتەوە.

 

ئـ . كـ