پاندایەكی ناوازە لەدایك بوو

03/06/2016 - 14:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

لەشاری برۆكسل و لەباخچەی گەورەی ئاژەڵاندا وورچێكی پاندای ناوازە بەچكەیەكی بوو، ئەوەش بووە مایەی بەرپرسانی باخچەكە.
ئەو بەچكەیە لەنەوەی وورچەكانی جۆری (هاو هاو) بووە، كە ئێستا هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە لەسەر ئاستی جیهان.
باخچەی ئاژەڵانی (پار دایزا) لەشاری برۆكسل رایگەیاند، جارێ هیچ ناوێكیان بۆ وورچە لەدایك بووەكە دانەناوە، ئاماژە بەوەشدراوە ، بەپێی ئامارێكی ساڵی (2014) جۆری وورچە تازە لەدایك بووەكە لەسەر ئاستی جیهان زیاتر لە (1800) دانەیان لەهەموو جیهان ماون، ئەوەش ئاستی هەڕەشەی لەناوچوونی ئەو جۆرە ئاژەڵەیە.

 

ئـ . كـ