شمشێرەكەی ئامون لەمە دروستكراوە

03/06/2016 - 14:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

لەگەڵ ئەوەی مێژووییەكی لەمێژینەیان هەیە، بەڵام میسرییە كۆنەكان لەپیشەسازی و كارسازی وێنەیان نەبووە لەسەردەمی خۆیاندا.
توێژەران و شوێنەوارناسان دەڵێن، لەنزیك تەرمی مۆمیاكراوی (تووت عەنەخ ئامون) شمشێرێك داندراوە، پێكهاتەكەی لەئاسنی نەیزەكەكانە، ئەوەش زرنگی و زیرەكی ئەوان دەردەخات لەو سەردەمەدا.
ئەو شمشێرە یەكێكە لەو دوو شمشێرەی كە شوێنەوارناسی ناوداری ئینگلیزی (هاوارد كارتەر) لەساڵی (1925) دۆزی بوویەوە.
شوێنەوارناس و زاناكان لایان سەیر بووە كە ئەو كات چۆن بیر لەوەكراوەتەوە كە شمشێر لەئاسنی نەیزەك دروست بكرێت، چونكە ئەوە لەمێژووی میسرو ئەو سەردەمە ناوازە بووە.
تەرمەكەی (تووت عەنەخ ئامون) مێژووەكەی بۆ (3300) ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوەو تاكو ئێستاش بەمۆمیاكراوی ماوەتەوە.

 

ئـ . كـ