كلای كۆچی دوایی كرد

04/06/2016 - 07:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

ئەمڕۆ بەرەبەیانی شەممە ئەستێرەی پاڵەوانی مشتەكۆڵەی جیهانی (موحەمەد عەلی كلای) لەتەمەنی (74) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
كلای ماوەیەكی زۆرە بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێت و ئەمڕۆش لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی وویلایەتی ئەریزۆنا كۆچی دوایی كرد.
خانەوادەی كلای رایانگەیاند، دوێنێ‌ تەندروستی (موحەمەد عەلی كلای) بەشێوەیەكی لەناكاو ڕووی لەخراپی كردو ئەوانیش بەپەلە گەیاندوویانەتە نەخۆشخانەی (فینیكس) لەگەڵ ئەوەی پزیشكەكان هەوڵی خۆیاندا، بەڵام كلای كۆچی دوایی كرد.
كلای ئەستێرەی بەناوبانگی مشتەكۆڵەی جیهانی لەساڵانی حەفتاو هەشتاكان، ماوەی ساڵێك زیاترە كێشەی نەخۆشی هەیەو ئەمڕۆ بەرەبەیانیش لەتەمەنی (74) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

 

ئـ . كـ