10 زانیاری هەمەڕەنگ

04/06/2016 - 07:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

1. لەبەریتانیا پێش ئەوەی زەنگ و ئاگاداركەرەوە دابهێندرێت كەسێك راسپێردرابوو كە بەیانیان بەهۆی دارێكی درێژ لەپەنجەرەی ماڵەكانی دەدا.
2. توێژینەوە : دەركەوتووە لەو ووڵاتانەی پلەی گەرما زۆر بەرزە، ئەوا هاوڵاتیانی تووشی بەرزی فشاری خوێن و تووڕەبوونی زۆر دەبنەوە.
3. بەرگە هەوای گۆی زەوی هەموو رۆژێك (31) ملیار تۆن گازە ژەهراویەكان دەگێڕێتەوە.
4. ڕێژەی مردن بەهۆی قەڵەویەوە زۆر زیاترە لەمردن بەهۆی برسیەتی و بەدخۆراكیەوە.
5. ئەوانەی لە (24) كاتژمێردا نزیكەی (7) كاتژمێر دەخەون، تەندروستیان لەوانی تر باشترە.
6. هیندیەكان شەش مانگ چاودێری هەسارەكانی (موشتەری و زوهرە) یان كرد، گومانیان وابوو كە ئەوە فڕۆكەی سیخوڕی چینین بەسەریانەوەیە.
7. توێژینەوە : ئەگەر كەسێك بۆ بەرچاوی خەڵك ئۆتۆمبێلی لێخوڕی ئەوە ئاستی زیرەكی لەوپەڕی نزمیدایە.
8. ئەگەر پێكهاتەی هەر جگەرەیەك بخەیتە خوێنی كەسێك ئەوا راستەوخۆ دەیكوژێت.
9. لەسەرەتا كۆمپانیای سامسونگ تەنها برنج و شەكری دەفرۆشت.
10. توێژینەوە : ئەگەر قوتابیەكی زیرەك بخەیتە نێو كۆمەڵە قوتابیەكی زەغەل و تەمبەڵ، ئەوا ئاستی زیرەكی قوتابییە زیرەكە دادەبەزێت.

 

ئـ  . كـ