سەرۆكە ئیفلیجەكە، پیرە پیاوێك دەكاتە وەزیر

14/06/2016 - 09:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

سەرۆكە ئیفلیجەكەی جەزائیر، وەزیرێكی وەك نوێنەری تایبەتی خۆی دامەزراندووە، كە تەمەنی (86) ساڵە، ئەوەش نیگەرانی و دەنگۆی بەدوای خۆیدا هێناوە.
(عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە) سەرۆكی ئیفلیجی جەزائیر كە ئێستا تەمەنی (79) ساڵەو لەسەر عەرەبانەیەك كاری ووڵاتەكەی بەڕێوەدەبات، كەسێكی تەمەن (86) ساڵی وەك وەزیری دەوڵەت و راوێژكارو نوێنەری تایبەتی خۆی دامەزراندووە.
ئەو كەسەی كە بۆتەفلیقە وەك وەزیر دایمەزراندووە ناوی (بوعلام بەسایح) ەو تەمەنی (86) ساڵەو لەماوەكانی رابردوو كۆمەڵێك پۆستی سیاسی و باڵیۆزی لەژمارەیەك ووڵاتانی ئەوروپی پێدراوە.
راگەیەندنكارەكانی جەزائیرو ئۆپۆزسیۆنی ئەو ووڵاتە بەتووندی ڕەخنە لەو كارەی سەرۆكی ووڵاتەكەیان دەگرن و داوایان كردووە، بەهانای گەنج و لاوەكانیانەوە بچێت كە ئێستا وا خەریكە ووڵاتەكەیان جێدەهێڵن.

 

ئـ . كـ