230 قوتابی فەسڵ كران

15/06/2016 - 09:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

لە بۆرۆندی ژمارەیەك قوتابی سوكایەتیان بەوێنەیەكی سەرۆكی ووڵاتەكەیان كردووە، دواتر بەسەدان قوتابی لەخوێندن بێ‌ بەش كراون و دوورخراونەتەوە.
(كۆیزێرا جۆلۆمی) بەڕێوەبەری فێركردنی هەرێمی ریۆگی لەووڵاتی بۆرۆندی رایگەیاندووە، لەنێو قوتابخانەیەكی گوندێكدا قوتابیان سوكایەتیان بەوێنەی (بێیر نكۆرۆنزارێزا) ی سەرۆكی ووڵاتەكەی كردووە.
ئەو بەرپرسەی كەرتی فێركردن راشیگەیاند، دوای لێكۆڵینەوە مامۆستایەك و (230) قوتابی چوار پۆلیان لەخوێندن بێ‌ بەش كردو دووریان خستوونەتەوە.

 

ئـ . كـ