ئەوەی لەبارەی پاسپۆرتی ئەمریكییەوە نەتزانیوە

15/06/2016 - 10:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

ئەمریكا لە بەهێزترین ووڵاتانی جیهان بۆ بەهێزی پاسپۆرتەكان ئەژمار دەكرێت، چەند زانیارییەكی تازەو ناوازە لەمبارەیەوە بزانە.

1. ژمارەی دانیشتوانی ئەمریكا زیاتر لە (321) ملیۆن كەسە، زیاتر لەنیوەی گەلی ئەمریكا بۆ تەنها جارێكیش نەچوونەتە دەرەوەی ووڵاتەكەیان، ژمارەی ئەو كەسانەی ئەم ووڵاتە كە پاسپۆرتیان هەیە لە (122) ملیۆن كەس تێپەڕناكات.
2. پاسپۆرتی ئەمریكی بەهێزترین پاسپۆرتە لەجیهانداو هەڵگری پاسپۆرتی ئەمریكی دەتوانێت گەشت بۆ (147) ووڵات، بكات.
3. تاتۆكردن لەسەر دەموچاو یان نەشتەرگەری دەموچاو یان دابەزاندنی بڕێكی زۆر لەكێش، كارێكن كە دەبێنە هۆی ئەوەی هاوڵاتی ئەمریكی ناچاربێت پاسپۆرتەكەی تازە بكاتەوە.
4. لەسەركردنی كڵاوو شەپقەو سەرپۆش لەكاتی وێنەگرتن بۆ پاسپۆرت قەدەغەیە، تەنیا لەو حاڵەتەدا نەبێت كە پاڵنەری ئەو كارە، ئاینی بێت.
5. لەكاتی وێنەگرتن بۆ پاسپۆرت، رێدەدرێت چاویلكەی پزیشكی لەچاوبكرێت.
6. دیزاینكردنی وێنەكانی سەر پاسپۆرتی ئەمریكی، شەش ساڵی تەواوی خایاندووە، ئەم وێنانە بریتین لە هەڵۆی كەچەڵ كە باڵندەی نیشتمانی ئەمریكایە، لەگەڵ شاخی راشمۆر كە مۆنۆمێنتێكە بۆ دەموچاوی چوار سەرۆكی ئەمریكا كە ئەوانیش (جۆرج واشنتۆن، تۆماس جێفرسۆن، تیۆدرۆ رۆزڤڵت و ئەبراهام لینكۆڵن) ن.
7. لەساڵی (2007) ەوە، توێژێكی ئەلیكترۆنی لەهەموو پاسپۆرتێكی ئەمەریكیدا هەیە كە هەموو زانیارییەكی پێویست سەبارەت بەو خاوەن پاسپۆرتەی تێدایە، بەهۆی ئەمەشەوە ساختەكردنی ئەم پاسپۆرتە، شتێكی نیمچەمەحاڵە.
8. لەمساڵەوە (2016)، پاسپۆرتی ئەمریكی دەكرێتە دژەئاو و دژەچەمانەوە، ئەوەش لەڕێگەی بەكارهێنانی كاغەزێكی تایبەت دەبێت لەدروستكردنیدا.
9. چەند شوێنێك هەن كە هاوڵاتیانی ئەمریكا دەتوانن بەبێ پاسپۆرت سەردانی بكەن لەوانە: دورگەكانی (ماریانای باكوور و گوام و ساموا) ی ئەمەریكی.
10. هاوڵاتی ئەمریكی دەتوانێت لەڕێگەی دانی باج بەبڕی (60) دۆلار، دەرچواندنی پاسپۆرتەكەی خێرا بكات، بەشێوەیەك كە لەماوەی تەنیا سێ هەفتەدا، تەواوبێت.
11. دەكرێت هاوڵاتی ئەمریكی دوو پاسپۆرتی هەبێت، بەڵام بۆ بەدەستهێنانی دووەم پاسپۆرت، پێویستە نامەیەك بنێرێت بۆ وەزارەتی دەرەوەی ووڵاتەكەی و تێیدا هۆكاری پێویستی بۆ دووەم پاسپۆرتی، روونبكاتەوە.
12. هەموو (10) ساڵ جارێك پاسپۆرتی ئەمریكی تازەدەكرێتەوە، بەڵام ووڵاتانی یەكێتی ئەوروپا رێنادەن هیچ كەسێك كە هەڵگری بڕوانامەی پاسپۆرتی ئەمریكی بێت، بچێتە ئەو ووڵاتانەوە ئەگەر ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆرتەكەی كەمتر لەشەش مانگی مابێت.

 

ئـ . كـ