گەورەترین كەشتی ئینگلیزی لەقوڵایی دەریا دۆزرایەوە

16/06/2016 - 09:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

لەقوڵایی دەریای ئیجە شوێنەواری كەشتییەكی گەورەی ئینگلیزی دۆزرایەوە، كە مێژووەكەی بۆ سەردەمی جەنگی یەكەمی جیهان دەگەڕێتەوە.
كەشتییەكی ناوی ئیڤرێستەو بە گەورەترین كەشتی سەردەمی خۆی ئەژماركراوە، لەكاتی جەنگی یەكەمی جیهانی وەكو نەخۆشخانەیەك كاری كردووە.
ژێرئاوییەكانی ئینگلیزی توانیویانە بۆ قوڵایی (120) مەتر شۆڕبوونەتەوەو پاشماوەكانی ئەو كەشتیەیان بینیوە، كە تاكو ئێستا دوای دەیان ساڵ لەژێر ئاو كەوتنی هێشتا پارچەكانی باشن.
شارەزایان دەڵێن، وێڕای مانەوەی كەشتییەكە بۆ ماوەی دەیان ساڵ لەژێر ئاو، بەڵام هێشتا كەل و پەلەكانی ناوی سەلامەتن، كەشتییەكەش هاوشێوەی تایتانیك بووە، تەنها ئەوە نەبێت كە (30) سەرنشینی لەسەر بووەو هەموویان گیانیان لەدەستداوە.

 

ئـ . كـ