تیمساح منداڵێك دەبات

16/06/2016 - 10:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

خێزانێـكی پـێنج كەسی كە لە وویلایەتی نەبراسكاوە بۆ گەشتوگوزاری ڕوویان لە ویلایەتی فلۆریدا كردبوو، منداڵێـكی دوو ساڵەیان لەلایەن تیمساحێكەوە دەبرێت لە بەردەم چاوی باوكی و باپیری.
منداڵەكە لە قەراغ ئاوی دەریاچەی (سێڤین سیاس لاگۆن) ی شوێنی گەشتوگوزاری (دزنی گراند فلۆریدەن) یاری دەكرد، تیمساحێـك وەكو باوكی و باپیری منداڵەكە دەگێڕنەوە درێژیـیەكەی لە نێوان مەترو نیوێـك بۆ دوو مەتر دەبوو، منداڵەكەی ڕاكێشاوەتە ناو ئاوەكەو باوكی منداڵەكەش بەپەلە دوای كەوتووەو بە دوایدا هاوسەرەكەشی خۆی هەڵداوەتە ئاوەكەوە هەتا لە دەمی تیمساحەكە ڕزگاری بكەن، بەڵام هەوڵەكەیان بێ سوودبووە.
تیمەكانی پـۆلیس و بەهاناچوون بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكەو بە بەلەم و هەلیكۆپتەرو ئامێری ئەلیكترۆنی دەسـتیانكردووە بە پـشكنین لە نێو دەریاچەكەدا كە ڕووبەرەكەی نزیكەی (172) هێكتار دەبێت.
كاربەدەسـتێـكی پـۆلیسی ناوچەكە ڕایگەیاند، هەرچەندە هێشتا شوێنەواری ئەو كوڕە تەمەن دوو ساڵەیان نەدۆزیوەتەوە، بەڵام هیچ گومانی تێدا نیـیە گیانی لەدەسـتداوە.
كاربەدەسـتان بڕیاریاندا كەنارەكانی ئەو دەریاچەیە دابخەن كە نازاندرێت چەندان تیمساحی تێدایە، ئەمەش تاوەكو ڕێوشوێنی پـێویست بگیرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوێـكی دیكەی لەو جۆرە.

 

ئـ . كـ