بەریتانییەكان درێژترین رۆژوو لە ماوەی (33) ساڵ دەگرن

16/06/2016 - 10:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

رۆژانە لەسەنتەری ئیسلامی لەشاری لەندەن شارەزایان ووتاری تایبەت بە ئایینی ئیسلام پێشكەشی موسڵمانەكان و نا موسڵمانەكان و تازە موسڵمانەكان دەكەن.

ووتاربێژەكان كەسانی شارەزان، لەوێوە پەیامی برایەتی و پێكەوە ژیان و لێبووردەیی بەگوێی موسڵمانەكان و میهرەبانی و سۆز بەگوێی ناموسڵمانەكان و ئاشتی و هێمنی بەگوێی تازە موسڵمانەكان دەدەن.
ئەمساڵ لەبەرتیانیا موسڵمانەكان لە رۆژێكدا (18) كاتژمێر بەرۆژوودەبن، ئەوەش ئەركێكی سەختە، بەڵام ئەوان خۆڕاگرانە ئەو ئەركە جێبەجێ دەكەن، ئەوەش دەبێتە درێژترین رۆژوو گرتن لەوەتەی (33) ساڵی رابردوودا.
جێگەی باسكردنە بەهۆی ئەوەی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ كەوتۆتە مانگی هاوین، حكومەتی لەندەن ئاسانكاری زۆری بۆ موسڵمانەكان كردووە لەهەموو ڕوێكەوە.

 

ئـ . كـ