بۆ ئەوەی لە نوێژەكەت خەیاڵت نەڕوات، ئەمانە بكە

17/06/2016 - 11:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

زۆرجاران نوێژخوێن خەیاڵی لەناو نوێژدا دەڕوات، ئەمەش لە خشوعی نوێژ كەم دەكاتەوە، بۆیە ئەم ١٠ هەنگاوەتان بۆ دەخەینەڕوو كە پەنا بەخودا سوودی دەبێت و دەبێتە مایەی ئەوەی كە لەمەودوا لەناو نوێژدا خەیاڵمان نەڕوات.

1. هەستكردن بە ئامادەبوونی پەروەردگارو بیركردنەوە لە ڕاوەستان بەرامبەر خودا پێش ئەوەی نوێژ ئەنجام بدەی، ئایا بیرت كردۆتەوە پەروەردگاری ئاسمان و زەوی بانگت دەكات بۆ دیداری خۆی ؟.
2. پێویستە نیەت بەتەواوی ببەستی و مكوڕبیت لەسەر تەركیز لە نوێژەكەدا، وە خۆت بە خوا بپارێزی لە وەسوەسەو ڕاڕایی شەیتان.
3. ئێمە قسە لەگەڵ پەروەردگار دەكەین، ئایا وەها تەماشای نوێژ دەكەین كە بەسەر شانمان دادراوەو لەكۆڵ خۆمان دەكەینەوە، بۆ وێنە كاتێ سورەتی (ئەلفاتیحە) دەخوێنی وا هەست بكە لە گفتوگۆیەكی تایبەتدایی لەگەڵ پەروەردگارت.
4. بیركردنەوە لەمانای ئەو وشانەی دەریدەبڕی لەنوێژدا بەبەكارهێنانی دڵ و عەقڵ لەگەڵ زماندا تا بتوانی (تەدەبور) لە وشەكان بكەیت و كاریگەریت لەسەر دابنێ كە ئەمەش بریتیە لە خشوع.
5. سەر بەرز نەكردنەوە بۆ ئاسمان.
6. ئاورنەدانەوە بەملاو بەملادا.
7. باوێشك نەهاتن.
8. بەدوای گوماندا نەرۆیشتن ئەگەر هەر گومانێكت كرد لە ژمارەی ركعەتەكان یان تەواوی دەست نوێژەكەت، ئەوا لەسەر یەقین برۆ و گوێتی پێ مەدە.
9. نوێژەكەت نە بەبێ دەنگی بخوێنەو نە بە دەنگی بەرز، واتە پێویستە گوێت لە خۆت ببێتەوە.
10. لەسەر خۆبوون لە جێ بەجێ كردنی روكنەكان و هەریەكەیان هەقی خۆی پێبدە واتە پەلە پەل مەكە لە تەواو بوونی نوێژەكە.

 

ئـ . كـ