سورەتی (ئەلفاتیحە) بەمانای كوردی بزانە

17/06/2016 - 11:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

زۆرجار ئێمە لەنوێژەكانمان یان لە بۆنەو یادەكان سوورەتی (ئەلفاتیحە) دەخوێنین، بەڵام ڕەنگە زۆرجار بیرمان لەمانا كوردیەكەی نەكردبێتەوە، دیارە ئەوەش كاریگەری خۆی هەیە لەسەر زیاتر تێگەیشتنمان لەماناو ووشەكانی ئەو سوورەتە گەورەیە.

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(بەناوی ئەو خوایەی كانگای ڕەحمەت و سۆزو بەزەییە). (١) ‌سوپاس و ستایش هەر شایستەی خوایەو بۆ خوایە، كەخاوەن و پەروەردگاری هەموو جیهانیان و هەموو بوونەوەرە. (٢) بەخشندەی میهرەبان‌، كانگای ڕەحمەت و میهرەبانیە (ڕەحمەتی لەدنیادا هەموو شتێكی گرتۆتەوە، بەڵام لە قیامەتدا تەنها بۆ ئیماندارانە). (٣) خاوەن و سەرداری ڕۆژی پاداشت و سزایە (پادشای ڕۆژی قیامەتە كە دادپەروەری ڕەهاو بێ سنووری تێدا بەرپا دەكات). (٤) خوایە، تەنها هەر تۆ دەپەرستین و هەر لەتۆش داوای یارمەتی و پشتیوانی دەكەین (لە كاروباری دین و دنیاماندا، بەكەسی تر لە بەندەكانت ناكرێت). (٥) خوایە بەردەوام ڕێنمووییمان بفەرموو بۆ ئەم ڕێبازی ڕاست و دروستی ئیسلام. (٦) كە بەرنامەو ڕێبازی ئەوانەیە لەنازو نیعمەتی خۆت بەهرەوەرت كردوون، نەمانخەیتە سەر ڕێبازی ئەوانەی خەشم و قینیان لێگیراوە (بەهۆی ئەوەوە دەیزانن و لایانداوە)، هەروەها نەمانخەیتە سەر ڕێبازی ئەوانەش، كە سەرگەردان و گومڕان (بەهۆی لاساری و یاخی بوون و نەزانینیانەوە) (٧)

 

ئـ . كـ