بەم ڕێگەیانە ببە كەسـێكی خۆشەویسـت

18/06/2016 - 08:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

مرۆڤ كەسایەتی خۆی لای خۆیەتی و توانای هەیە بەو هۆكارانەی كە هەیەتی خۆی بكاتە كەسێكی زۆر خۆشەویست، یان بەپێچەوانەشەوە.

كەسایەتی مرۆڤ ئەزموونەكان و فێربوون و هاوسەنگی راگرتنە، ئەوەش دیارە كە ڕێزگرتنی بەرامبەرەو دەبێتە هۆی ڕێزگرتن و نەرم و نیانی خۆت بۆ بەرامبەرەكانت.
ئەو ڕێگەیانەی كە مرۆڤ دەتوانێت خۆی بەكەسێكی خۆشەویست دەربخات بریتین لەم ڕێگەیانە.

1. سەرەتا تۆ سەلام لەخەڵك بكە، چونكە دڵی بەرامبەرەكەت لەئاست خۆت ئارام و دڵنیا دەكەیت.
2. دەم بە زەردەخەنەبە، زەردەخەنە دەبێتە هۆی ڕاكێشانی دڵی بەرامبەرەكەت.
3. گرنگی و ڕێز بۆ بەرامبەرەكەت دەربخە، وا هەڵسوكەوت لەگەڵ خەڵكدابكە كەخۆت پێت خۆشە بەرامبەرت بكرێت.
4. ئیش و كاری خەڵك جێ‌ بەجێ‌ بكە، دەچیتە دڵیانەوە، چونكە خەڵكان بەلای كەسانێكدا دەچن كە كاریان بۆ جێ‌ بەجێ‌ دەكات.
5. لێبوردەبە بەرامبەر هەڵەی بەرامبەرەكانت و گیانی لێبوردەییت زۆر بێت.
6. لەدیارنەبوونی هاوڕێكانت پرسیاربكە، هۆكارێكە بۆ ڕاكێشانی دڵیان بۆ لای خۆت.
7. چروك مەبە لەدیــاریدا ئەگەرچی نرخەكەشی كەم بێت، چونكە دیاری بەها مەعنەویەكەی زیاترە لە بەها مادیەكەی.
8. خۆشەویستی خۆت دەربخە بۆ هاوڕێكانت بە ئاشكرایی.
9. لێزانی بەكاربهێنە لە ئامۆژگاریەكانتداو مەیكە بە ئاژاوە نانەوە.
10. بەدەم دۆستانت بەو لەئیش و كارو یارمەتی هاریكاریان بكە.

 

ئـ . كـ