بۆ ئەوانەی باڵاپۆشن

18/06/2016 - 08:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

بەپێی توێژینەوەیەك ئەوە ئاشكرا كراوە كە ئەو ئافرەتانەی جلی باڵاپۆشی لەبەر دەكەن لەرووی دەروونییەوە ئارام ترن لەكەسانی تر.

گۆڤاری (برێچ فیسیۆلۆجی) ئەنجامی توێژینەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە كە بەم دواییە لەووڵاتی بەریتانیا ئەنجامدراوەو گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی كە ئەو ئافرەتانەی جلی باڵاپۆشی لەبەردەكەن كەمتر تووشی دڵەڕاوكێیی و دوودڵی دەبنەوە بەبەراورد لەگەڵ كەسانی تر.
هەروەها لەبەشێكی تری توێژینەوەكەدا باسی ئەوەكراوە كە ئافرەتانی باڵاپۆش زیاتر گەشبینن بەڕووی ژیان وەك لەوانی ترو سووریش نین لەسەر ئەوەی دەبێت لەكەسانی تر جوانتر بن.

 

ئـ . كـ