یەكەمەكان لە مێژووی هاتوچۆ

19/06/2016 - 09:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

یەكەم ئۆتۆمبێل :

هەرچەندە دروست بوونی ئۆتۆمبێل مێژوویەكی دوورو درێژی هەیە, بەڵام (كارل بێنز) ی ئەڵمانی بە داهێنەری یەكەم ئۆتۆمبێلی مۆدێرن دادەنرێت لە جیهاندا لە ساڵی (1886).

یەكەم تابلۆ :
یەكەم تابلۆی ژمارەی ئۆتۆمبێل لەجیهاندا لە ساڵی (1893) دەرچوو لەلایەن پۆلیسی فەڕەنساوە.

یەكەم دەستگیركراوی سەرپێچی هاتوچۆ :
(جۆن هێنری) بە یەكەم كەس دادەنرێت لە جیهاندا كە ڕووبەڕووی دادگا كرابێتەوە لەسەر سەرپێچی هاتوچۆ لە ساڵی (1895).

یەكەم قوربانی ڕووداوی هاتوچۆ :
یەكەم ڕووداوی هاتوچۆ كە قوربانی لێ‌ كەوتبێتەوە لە جیهاندا لەبەرواری (25/2/1899) ڕوویدا لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا, كە بووە هۆی گیان لەدەست دانی شوفێری ئۆتۆمبێلەكە.

یەكەم شەقامی قیر :
ساڵی‌ (1902) بە بیرۆكەی (د. گوگلیل مینتی) ی سویسری, یەكەم شەقامی خۆڵ لە جیهاندا قیرتاوكرا لە مۆنتی كارلۆی فەرەنسی.


یەكەم ترافیك لایت
یەكەم ترافیك لایت لە جیهاندا لە دیترویتی ئەمریكا دامەزرا لە ساڵی (1919).


یەكەم هێڵی پەڕینەوە :
یەكەم هێڵی پەڕینەوە لە جیهاندا لە شەقامەكانی بەریتانیا دروست كرا لە ساڵی (1934).

یەكەم كامێرای چاودێری خێرایی ئۆتۆمبێل :
ساڵی (1950) یەكەم كامێرای چاودێری خێرایی ئۆتۆمبێل دروستكرا لەلایەن داهێنەری هۆڵەندی (گاتسۆنیدس).


یەكەم كچە پۆلیسی هاتوچۆ :
ساڵی (1964) فەرەنسا یەكەم پۆلیسی هاتوچۆی كچی دامەزراند لە جیهاندا.

 

ئـ . كـ