ئایا تەبرید ئۆتۆمبیل لاواز دەكات؟

ڕێبین عەلی 23/06/2016 - 10:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

زۆر كەس بە گومانە لەوەی كە تەبرید یان ساردكەرەوەی ئۆتۆمبیل كاریگەریی لەسەر ئۆتۆمبیلەكە هەبێ بەتایبەتی لە كوردستان كە هاوینان گەرمە و هەموومان پێویستمان بە كارپێكردنی ساردەكەرەوە هەیە.

 -1  كۆمپیرێسەری ساردكەرەوە وزەی كاركردنی خۆی لە مەكینەی ئۆتۆمبیلەوە وەردەگرێ، بۆیە ئەو كاتەی ساردكەرەوەی ئیش پێدەكەین، هەندێك لەوزەی مەكینەكەی بۆ ساردكەرەوەكە دەچێ.

-2 لاوازكردنی مەكینەی ئۆتۆمبیل لەلایەن كۆمپرێسەری تەبریدەوە بەشێوەیەكی بەرچاو لە ئۆتۆمبیلە بچوكەكاندا دەردەكەوێت، بەتایبەتی ئەوانەی قەبارەیان لە 1.3 لیتر بۆ 1.8 لیترە.

-3لەناو شارو خێرایی كەمدا كردنەوەی جامەكان باشترە لە داگیرساندنی تەبرید، بەڵام بۆ رێگای خێرا بیروڕای جیاواز هەیە كە دەڵێ كردنەوەی جام لە رێگای خێراو موعەدەلدا مەكینەكە زیاتر لاواز دەكات لە پێكردنی تەبرید.

-4  لەكاتی كارپێكردنی ساردەكەرەوەی ئۆتۆمبیلدا، بەرێژەی 5% بۆ 10% رێژەی سەرفكردنی سووتەمەنی لەلایەن مەكینەوە زیاد دەكات.

-5 قایشی كۆمپرێسەر پەیوەستە بەقایشی سەرەكیی مەكینەوە، ئەوكاتەی گوشاری زیاتر دەخەیتە سەر مەكینە بەشێوەیەكی ئاسایی بەنزین زیاتر سەرف دەكات واتە تەبرید مەكینەی ئۆتۆمبیل لاواز دەكات.

بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەدا، لەم گەرمایەی كوردستاندا پێویستییەكی زۆرمان بە ساردكەرەوە هەیە، بۆ ئەوەش پێویستە وریا بین و گوشاری زۆر لە مەكینەو ئۆتۆمبیلەكە نەكەین تا زەرەر لە خۆمان و ئۆتۆمبیلەكە نەدەین.

س/ كورد ئۆتۆ