ئەم ووڵاتانە خاوەنی ئەتۆمن

23/06/2016 - 10:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

لەسەر ئاستی جیهان (200) ووڵات هەیە، لەكۆی گشتیان ژمارەیەكیان بەهێزترین سوپایان هەیە، بەشێوەیەكی گشتیش ژمارەیەكیان خاوەنی چەكی ناوكین.
هەر ووڵاتێك لەسەر ئاستی جیهان چەكی ناوكی هەبێت، ئەوا دەبێتە یەكێك لەبەهێزترین ووڵاتانی جیهان، چونكە چەكی ناوكی گورزێكی وێرانكارە ئەگەر بێت و بەكاربهێندرێت.
چەكی ناوكی تاكو ئێستا دوو هەزار جار تاقیكراوەتەوە، هەندێك جار بۆ لەناوبردن و هەندێك جاری تریش بۆ تاقیكردنەوە بووە.
تاكو ئێستا لەسەر ئاستی جیهان (18) ووڵات بوونەتە خاوەنی چەكی ناوكی، ئەوانیش دابەش بوونە بەسەر چەند پۆلێنێك، كەبریتین لەمانەی خوارەوە :
1. (ئەمریكاو رووسیاو بەریتانیاو چین و فەرەنسا)، ڕێككەوتننامەی بڵاونەبوونەوەی چەكی ناوكیان هەیە، واتە هەر پێنجیان خاوەنی ئەو چەكەن.
2. (هیندستان و پاكستان و كۆریای باكوور) لەدەرەوەی ئەو ڕێككەوتننامەیە، چەكی ناوكیان هەیە.
3. (بەلجیكاو ئەڵمانیاو ئیتاڵیاو هۆڵەنداو توركیا) لەچوارچێوەی ووڵاتانی ئەندام لەناتۆ بوونەتە خاوەنی چەكی ناوكی.
4. (كازاخستان و ئۆكرانیاو باشووری ئەفریقیا) بوونە خاوەنی چەكی ناوكی، بەڵام دواتر وازیان لێهێناو دەستبەرداری بوون و بەرنامەكەیان هەڵوەشاندەوە.
5. (ئیسرائیل) تاكو ئێستا بەشێوەی ناڕوون سەرقاڵی بەرهەمهێنانی چەكی ناوكییە.
6. (ئێران) لەساڵی (1979) ەوە سەرقاڵی هەوڵدانە بۆ دروستكردنی چەكی ناوكی و تاكو ئێستاش كۆبوونەوەی نێودەوڵەتی بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامە.

 

ئـ . كـ