كتێبخانە بەناوبانگەكانی جیهان

23/06/2016 - 10:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

لەشارستانیەتیە كۆنەكان جگە لەپەرستگەو باڵەخانەو كۆشكەكان، شوێنێكی تریش هەیە كە لەمێژوودا زۆر باسی لێوەكراوە، ئەویش بریتییە لەبوونی كتێبخانەكان.
لەسەردەمی مێژووی نوێشدا كتێبخانەی گەورەو پڕ لەسەرچاوە بوونیان هەبووە، هەندێكیان تاكو ئێستا ناویان درەوشاوەیەو بوونیشیان ماوە.
یەكێك لەو كتێبخانانە بریتیە لە كتێبخانەی (ترێنیتی) لەشاری دبلنی پایتەختی ئێرلەنداو لەساڵی (1592) لەلایەن شاژنە (ئەلیزابێزی یەكەم) دروستكراوە.
ئەو كتێبخانەیە لەرووكاری دەرەوەیدا مایەی سەرنج نییە، بەڵام دیوی ناوەوەی مایەی تێڕامانە، چونكە یەكێك لەگەورەترین هۆڵەكانی كتێبخانەی لەسەر ئاستی جیهان تێدایەو تێیدا (200) هەزار كتێبی لەهەرە سەرچاوە دەگمەنەكانی جیهانی تێدایەو یەكێك لەو سەرچاوانە كتێبێكە بەناوی (كێڵز) و تێیدا ساڵانە (500) هەزار كەس سەردانی دەكەن و داوای خواستنی دەكەن.

 

ئـ . كـ