ژیان بەسادەیی

24/06/2016 - 09:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

ژیانی سادە لەووڵاتانی خۆرئاوا دیاردەیەكی ئاساییەو هەر كەسەو لەهەر پێگەیەكدا بێت هەر بەو شێوەیە ژیان بەسەر دەبات.
ئەگەر لەهەر ووڵاتێك یاسا لەسەرووی هەموو كەسێكەوە بێت، ئەوا ژیانی هەموو كەسێك بەو شێوەیە ئاساییە، كە كەسێك لەهەر پلەو پایەو پۆستێكدا بێت ئاساییانە ژیانە بەسەر ببات و پلەو پایەكەی بۆ خزمەتكردن بەكاردەهێنێت.
(مارتن لێدگارد) سیاسییەكی دانیماركیەو ئێستا وەزیری دەرەوەی ووڵاتەكەیەتی و لەساڵی (1966) لەشاری (كۆبنهاگن) ی پایتەخت لەدایك بووە.
(لێدگارد) ئەندامی پارتی لیبرالی كۆمەڵایەتی دانیماركەو لەكابینەكانی رابردووی حكومەتەكەیدا پۆستی وەزیری (ژینگەو وزەی) هەبووە لەنێوان ساڵانی (2011 – 2014).
ئەوەی لەو دیمەنە دیارە (لێدگارد) ڕۆژانە بەپایسكیلەكەی دەچێتە سەر كارەكەی لەبارەگای وەزارەتی دەرەوە، بەشێوەیەكی ئاسایش كارەكەی دەكات.

 

ئـ . كـ