كڵاوەكانی ناپلیۆن

24/06/2016 - 09:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

ناوە ناوە لەنێو مەزادخانە بەناوبانگەكانی جیهان كەل و پەلە جێماوەكانی گەورە كەسایەتیەكانی جیهان دەفرۆشرێن و جاری واش هەیە بەنرخی خەیاڵی ئەو كەل و پەلانە دەفرۆشرێن.
لەنێو مەزادخانەی (ئۆسینات) لەنێو كۆشكی (فۆنتینبلۆ) ی ناوەڕاستی شاری پاریس، كڵاوە تایبەتییەكەی ئیمپراتۆری بەناوبانگی فەرەنساو جیهان (ناپلیۆن پۆناپەرت) (1769 – 1821)، نمایش كراوە.
ئەو كڵاوە، ناپلیۆن لەجەنگی (مارینجۆ) لەئیتاڵیا لەساڵی (1800) لەسەری كردبوو، ئەمە لەگەڵ ئەوەی لەماوەی (15) ساڵی حوكمڕانی ووڵاتەكەیدا (120) كڵاوی هەبووەو لەنێو ئەو ژمارەیەشدا (20 – 30) كڵاویان لەنێو مۆزەخانەكانی فەرەنسا ماون و نرخی هەر یەكێك لەو كڵاوانەش نزیكەی (380) هەزار دۆلارە، بەڵام نرخی كڵاوە تایبەتییەكەی دەگاتە (505) هەزار دۆلار.
ئەمەو تاكو ئێستا لەنێو مۆزەخانەكانی فەرەنسا تابلۆكانی ناپلیۆن و ملوانكەكان و پەیكەرەكان و پشتێنە سەربازییەكان و كەلوپەلەكانی سەرتاشین و كاتژمێری نێو گیرفانەكانەی ماون و نمایش كراون.

 

ئـ . كـ