لەبارەی فیل، ئەمە بخوێنەوە

24/06/2016 - 09:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

1. لەقورئانی پیرۆز سورەتێك بەناوی فیل هەیە.
2. راوچییەكانی جیهان ساڵانە بەشێوەیەكی نایاسایی (35) هەزار فیل و هەزار كەركەدەن راو دەكەن، واتە لەهەر (15) خولەكێك فیلێك و لەهەر (10) كاتژمێرێكدا كەركەدەنێك راو دەكرێت، ئەگەر بەوشێوەیەش بێت بۆ (20) ساڵی داهاتوو گیانەوەرە گەورەكان كۆتاییان پێدێت و لەناو دەچن.
3. بەپێی توێژینەوەیەكی زانكۆی كۆلۆرادۆ، لەكیشوەری ئەفریقیا لەدایك بوونی فیل بەبەراورد لەگەڵ كوژراوەكان زۆر كەمترە، چونكە تەنها لەنێوان ساڵانی (2010 – 2012) دا، راوچیەكان (100) هەزار فیلیان كوشتووە.
4. فیل ئەگەر غەمباربێت، دەگریەت، ئەگەر مێروولەش بچێتە لوتیەوە، دەمرێت.
5. فیل گیانلەبەرێكی باشە، ئەگەر توڕە بێت شەڕانگێزەو لەنمایشی سێركدا مایەی پێكەنینە.
6. بەناوبانگترین جۆری فیل ناوی (جامپۆ) یە، لە (مۆزەمبیق و كینیا) دەژیەت.
7. وەكو مرۆڤ، كاتێك فیل لەدایك دەبێت ددانی نییە.
8. لەماوەی شەوو ڕۆژێكدا، فیل تەنها (2 – 3) كاتژمێر دەنوێت.
9. فیل گیانلەرێكە زۆر زوو شت فێردەبێت.
10. فیل لەهەر قاچێكی پێنج پەنجەی هەیە، بەڵام تەنها چواریان نینۆكیان هەیە.
11. كێشی موخی مێشكی فیل پێنج كیلۆگرامە.
12. فیلی كۆری توانای هەیە هەشت ووشە دەرببرێت.
13. جۆری فیلی (پۆزێترێم) لەسەردەمی (یۆسینی) هەبووە، مێژووی ئەو سەردەمە (56) ملیۆن ساڵ بەرلە ئێستایە.
14. رۆژانە فیل زیاتر لە (200) كیلۆگرام خواردن دەخوات.
15. خێرایی فیل لەكاتژمێرێكدا (18) كیلۆمەترە.
16. ژیانی فیل ئاسایی كۆمەڵایەتییە.
17. بۆیەكەم جار لەسەردەمی (ئەسكەندەری گەورە 331 ساڵ پێشی میلاد) بە فیل بەشداری جەنگی كردووە.
18. لەساڵی (570) ی میلادی هێزەكانی (ئەبرەهە) پەلاماری كەعبەیاندا، بەڵام خوای گەورە تێكی شكاندن.
19. بۆیەكەم جار لەسەردەمی رۆمانەكان لەیاری سێرك فیل نمایش كراوە.
20. لەساڵی (1891) باخچەی ئاژەڵانی (جیزە) كرایەوەو تێیدا شەش هەزار لەئاژەڵە دەگمنەكان نمایش كران، بۆ یەكەم جاریش ئاژەڵی فیلیان تێدابوو.

 

 

ئـ . كـ