چەند رۆژێكە دەزگا راگەیاندنەكان باس لە پرۆسەی هاوسەرگیری پیاوێكی كوێتی لەگەڵ چوار ئافرەت دەكەن لە یەك رۆژدا، دواتر ئاشكرا بوو كه ئەو پیاوە یهك هاوسهری ههیه و بوكهكانی تر كە لە وێنە و گرتە ڤیدیۆیەكان دەرچوون تەنها نمایشی مۆدێل بوون.
دەزگا راگەیاندنە كوێتیەكان بڵاویان كردەوە ، زاواكه ناوی ئهمین ئهلغباشی خەڵكی كوێتە و له 2016/4/1هوه پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامداوە لەگەڵ دكتۆره خلودی كە ئەویش خەڵكی ئوردنە.
لەبارەی دەرچوونی چوار ئافرەت بە جلی بووك لە وێنە و گرته ڤیدیۆییهكه، رۆژنامەی قەبەس دەڵێت : ئەوە تهنها ریكلامێك بووه بۆ جلی بووك و پێداویستی ئاههنگ و كچهكانی تر تهنها مۆدێل بوون و تەنانەت خزمی بووكەش نابن و ئەوەی ئاهەنگەكەی رێكخستووە ئەو شێوازەی بۆ ئاهەنگەكە زیادكردوە.
چەند كهناڵێكی كوردی لە مەڕ خۆمان ئەو هەواڵەیان بڵاو كردبۆوە ، تەنانەت باسیان لە هۆكاری ئەو هاوسەرگیریەش كردبوو كە وەكو پەرچە كردار بووە..