سزادراوێكی دوورگەی گوانتانامۆ وون دەبێت

25/06/2016 - 18:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

كوردیو -

بەرپرسانی یاسایی ئۆرگوای پەرێشان بوون دوای ئەوەی كە سزادراوێكی پێشووتری دوورگەی گوانتانامۆ لە وڵاتەكەیان دیار نەماوە.


جیهاد ئەحمەد موستەفا دیاب كە هاوڵاتییەكی بە ڕەگەز سورییە و ساڵی 2014 لە گوانتانامۆوە گواستراوەتەوە بۆ ئۆرگوای, گومانی دیارنەمانی دەكریت لە سنوورەكانی وڵاتی بەڕازیل.


بەڵام ئەوەی نەزانراوە ئەوەیە كە ئایا دیاب سەرەڕای بوونی چاودێرییەكی توند لەسەری لە ڕێگەی بەڵگەنامەی ڕەسمی حكوومەتی ئۆرگوایی گەیەنراوەتە سنووری بەڕازیل یاخود نا.
هەروەها بەرپرسێكی ئەمەریكی كە نەیدەویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە واشینتۆن پۆستی وتووە كە لەگەڵ هەریەك لە بەرپرسانی بەڕازیل و ئۆرگوای لە هاوكاریدان بۆزانینی شوێنی ونبووەكە.


دیاب بە دیاریكراوی لە ساڵی 2012 دەستگیركراوە لە پاكستان و 12 ساڵ لە زیندانی گوانتانامۆ ژیانی بەسەر بردووە: دواتر لە مانگی دیسەمبەری 2014 دا دیاب وپێنج زیندانی دیكە كە بە ڕەگەز خەڵكی ڕژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقان گواستراونەتەوە بۆ ئۆرگوای بەگوێرەی ئەو ڕێككەوتنەی كە لە نێوان وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئۆرگوای بەستراوە سەبارەت بە دووبارە جێگیركردنەوەی ئەو سزادراوانەی كە مەترسییەكی كەمتریان هەیە.


بەڵام بەرپرسانی بەڕازیل و كۆشكی سپی ئەمەریكا نایانەوێت لەمبارەیەوە هیچ بڵێن.

سەرچاوە / Fox News Insider
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە / ئاوات مەولود