نەهامەتیەكانی كتێب

26/06/2016 - 10:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

كتێب، ئەو هاوڕێ دڵسۆزەیە كە بەبەردەوامی لەگەڵ مرۆڤە، خۆراكی رۆحە، بیری مرۆڤ فراوان دەكات، بەڵام بەهۆی گۆڕانكارییە هەنووكەییەكان ئەو ئامرازەی خۆ رۆشنبیر كردن لەبایەخی كەمكراوەتەوەو تووشی دەردو بەڵای خۆی هاتووە.

زۆرێك لەوانەی خاوەن كتێخانەن لەماڵەوە، رۆژانە تووشی گەورەترین كێشە دەبن، وەكو ئەمانەی لای خوارەوە :
* كە دەچن بۆ بازار ناتوانن نەچن بۆ كتێبخانەكان
* هەمیشە كەمترین پارەیان لەگیرفانە
* كەمیان هەیە پارەی كتێبخانەكان قەرزار نەبێت
* كەم خوێنەر هەیە پارەی كڕینی جل و بەرگی بەكتێب نەدابێت
* لە پێناوی كتێب خۆی مەحروم نەكربێت لەزۆر شت
* كەمیان هەیە لە ماڵەوە جێگەی كتێبەكانی بەدڵ بێت
* كاتیك باران دەبارێت دڵیان لای كتیبەكان نەبێت
* كاتێك كتێبێكی تازە دەردەچێت، یان پارەی نیە بیكرێت یان دەستی ناكەوێت
* زۆربەی كات ڕووبەروی گلەیی ماڵەوە دەبنەوە
* ئەوكاتەی میوانێك دێت و منداڵێكی لەگەڵە چاوێك لای میوان و چاوێكی لای كتێبە
* هەمیشە لەگەڵ كات شەڕیەتی بۆ ئەوەی دێرێك زیاتر بخوێنێتەوە
* لەگەڵ خوێندەوەی هەر دێرێكی تازە هەست دەكات پێویستە زیاتر بخوێنێتەوە
* بەهۆی ئەوەی خۆی لا بچووك دەبێتەوەو هەست بە نەزانینی شتی تر دەكات
* زۆرجار بیر لەوە دەكاتەوە واز لەو شەرەشەقەی بێنێت لەگەڵ كتێب، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دواجار لە هەموو بیركردنەوەكانی پەشیمان دەبێتەوەو دەگەرێتەوە بۆ كتێب
* لەبەر جوانیەكانی كتێب، هەموو شتەكانی لەبیر دەكات، نەهامەتیەكانی لا خۆشەویست دەبێت كە لە پێناو زانست و مەعریفە چێشاویەتی.

 

ئـ . كـ