یەكەمەكان لەمێژوودا

27/06/2016 - 10:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

1. یەكەم گەلانێك لەمێژوودا ڕێككەوتننامەیان مۆركردن میسرییەكان بوون، لەگەڵ حیتیەكان و فینیقیەكان بۆندو مامەڵەیان هەبووە.
2. یەكەم شار لەئاسمانەوە بۆردومانكرا، شاری بوندوقیە بوو، نەمسا (100) ساڵ پێشی ئێستا بۆردومانی كرد.
3. یەكەم گەلانێك ناویان لەهەسارەكان نا، میسرییە كۆنەكان بوون.
4. یەكەم كەسێك وێنەی جوڵاوی گرت، كەسێك بوو بەناوی (مایبرێدج) و بەهۆی (24) ئامێری وێنەگرتنەوە بووە.
5. یەكەم باڵەخانەی هەور بڕ لەئەمریكا لەساڵی (1883) دروستكرا، كە بەرزیەكەی (381) مەتر بوو.
6. یەكەم كەشتی كە بەدەوری زەویدا سووڕایەوە، كەشتییەك بوو ناوی (ڤیكتۆریا) بوو لەساڵی (1520) بەسەركرایەتی (ماجەلان).
7. یەكەم فڕۆكەوان كە هەوڵی فڕینیدا (عەباسی كوڕی فیرناس) بوو لەساڵی (887).
8. یەكەم جار رۆژنامە لەساڵی (1712) بڵاوبوویەوە، بەڵام لاپەڕەكانی زۆر گەورەبوون، بۆیە بەریتانیا بڕیاریدا باج بسەپێنێت بەسەر ئەو رۆژنامانەی بەو شێوەیەن.
9. یەكەم جار لەفەرەنسا پۆستەچیەكان، دوو قاچی دارینی درێژیان بۆخۆیان دروست دەكرد، ئەوەش بۆ ئەوەبوو بەخێرایی بەڕێگەكاندا بڕۆن.
10. یەكەم باڵیۆز لەمێژووی ئیسلامیدا، (موسعەبی كوڕی عومەیر) بوو.

 

ئـ . كـ