ووشەی مەحاڵ لای ناپلیۆن

29/06/2016 - 10:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

ناپلیۆن پۆناپەرت ، رێبەری فەرەنسا (1769 – 1821) لەسەرچاوە مێژووییەكان بەكەسێكی زرنگ و زیرەك وەسف كراوە، لەبارەیەوە ووتراوە، ناپلیۆن زۆر زیرەك و بیرتیژبوو كاتێك دەیڕوانیە یەكێك دەیناسی، بۆیە بەدەگمەن لەهەڵبژاردنی پیاوەكانیدا بەهەڵدەدا دەچوو.
كاتێك ناپلیۆن لەلاوێتیدا بەچیاكانی (ئەڵپ) دا سەركەوت و جموجۆڵ و گەشبینی و تواناكانی وایانلێكرد دەستەواژەی (مەحاڵ) لەكتێبەكانی زماندا هەڵگرێت، بەڵام كاتێك لەشەڕی (واتەرلۆ) دا تێكشكا، فەرمانیدا بەگەڕاندنەوەی ئەو ووشەیە بۆ نێو فەرهەنگی زمان، لەوانەیە لەو كاتەدا كە شكستی خواردبوو، لێمان بپرسی بوایە، دەیگوت : كوڕم هەموو شتێك هەرچەندە سادەو ساكاریش بێت، ئەگەر بارودۆخەكەی تێكچوو دەچێتە قاڵبی (مەحاڵ) ەوە.

 

ئـ . كـ