10 زانیاری هەمەڕەنگ

30/06/2016 - 11:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

1. باشترین هونەری ئەندازیاری دروستكردنی پردێكە لەئومێد لەسەر دەریایەك غەم.
2. دڵ، كێڵگەیەكە ئەگەر ووشەی تێدا بڕوێنیت بەرهەمی باشت پێدەبەخشێت، ئەگەر بەرهەمیشی نەبوو، ئەوا سەوزو جوان دەبێت.
3. ئەگەر خۆر لەخۆرئاوا هەڵهات، ئەوا پەڕەكانی قورئان سپیەو یەك ووشەی تێدا نامێنێت.
4. بیركردنەوە لە سێ‌ شت تووشی خەمۆكیت دەكات، سامان و خەڵك و رابردوو.
5. وەڵامدانەوەی پرسیار بە پرسیار شێوەیەكی كلاسیكیە لەشاردنەوەی درۆ.
6. (90%) ی ئەوانەی نامە دەنووسن، لەبەرامبەر یەكتری ئەو قسەیە نازانن.
7. بڵاوكردنەوەی زانیارییەكانی خۆت لەسەر فەیس بووك، وەك لەدەستدانی متمانە بەخۆبوونە.
8. لە ئەمریكا لەهەر (100) كەسێك (89) كەس چەكی هەیە.
9. گەورەترین كەسەری رۆژی دوایی ئەوەیە چاكەكانت لەتەرازووی یەكێكی دیكە بێت.
10. یەك شەق لەمنداڵەكەت بدەیت، بەپێی یاسا لەئەمریكا شەش مانگ دەچیتە گرتووخانەو بڕی (670) دۆلاریش سزا دەدرێیت.

 

ئـ . كـ