حەوت كاتژمێر بخەوەو پارە وەربگرە

01/07/2016 - 10:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

لەنێو كۆمپانیاییەكی ئەمریكی ئەگەر كەسێك لەشەودا حەوت كاتژمێر بخەوێت، ئەوا لەكۆی گشتی ساڵێكدا بڕی (300) دۆلار خەڵات دەكرێت.
بڕیاری ئەم كۆمپانیایە بۆ هاندانی كارمەندانییەتی لەسەر ئەنجامدانی باشترین كار، خەوزرانیش یەكێكە لەهۆكارەكانی لاوازی كاركردن.
كۆمپانیای (ئاتنا) بۆ دڵنەوایی رایگەیاندووە، هەر كارمەندێكیان بتوانێك لەشەوێكدا لایەنی كەم حەوت كاتژمێر بخەوێت ئەوا بڕی (25) دۆلاری خەڵات دەكەن و لەساڵێكیدا (300) دۆلاری پێدەبەخشن.
ئەم كۆمپانیایە لەساڵی (2009) ئەو سیستەمەی داهێناوە، بەڵام لەساڵی (2014) (12) هەزار كەس بەشداریان كردو ساڵی رابردووش (12) هەزار كەس بەشداربوون لەكۆی (25) هەزار كارمەندی.
لەلایەن خۆیەوە (كای مۆنی) جێگری سەرۆكی كۆمپانیای (ئاتنا) رایگەیاندووە، سیستەمی خەوی باش یەكێك لەئاكارە ئەرێنییەكانە بەسەر كارمەندان، كە ئەگەر باش نەبوو ئەوا كاریگەری نەرێنی بەسەر كارمەندان دروست دەكات.

 

ئـ . كـ