10 زانیاری هەمەڕەنگ

02/07/2016 - 09:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

1. لەمێژوودا شاری قودس (24) جار داگیركراوە.
2. ئەندەنوسیا لە (3000) دوورگە پێكهاتووە.
3. لەكۆندا ئەمریكا یەكێك بوو لەژێر دەستەكانی بەریتانیا.
4. لەبەریتانیا نۆ ملیۆن كەس نازانن ئینتەرنێت بەكاربێنن.
5. تێچووی فێلمی (پانۆرمال ئەكتیڤی) تەنها (15) هەزار دۆلار بوو، بەڵام داهاتەكەی (196) ملیۆن دۆلار بوو.
6. ئافرەتان زیاتر لەپیاوان داوای لێبووردن دەكەن.
7. دادگای ئیتاڵیا سزای پێبژاردنی (1100) یۆرۆی بەسەر سیاسییەكدا سەپاند، كە هەڵسابوو بەڕێكخستنی خۆپێشاندان لەشاری (میلانۆ) لەدژی پەچەو حیجاب.
8. مانگی ئاب ئەو مانگەیە كە زۆرترین كەسی تێدا لەدایك دەبێت، بەڵام مانگی شوبات كەمترین مانگە.
9. لەئەمریكا سەگ تاكە ئاژەڵە دەتوانێت بچێتە ژووری دادگاو شەهادەی لێوەربگیرێت.
10. دانیشتوانی گۆی زەوی (8) هەزار ساڵ پێشی میلاد، تەنها شەش ملیۆن كەس بوو.

 

ئـ . كـ