به‌رسه‌رهاتێكی مامۆستاشه‌ماڵ موفتی

02/07/2016 - 12:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

كوردیو -

به‌سه‌رهاتی گه‌نجێك كه‌ده‌چێته‌لای مامۆستا شه‌مالی كۆچكردوو بۆچوونی مامۆستا وه‌رده‌گرێت له‌سه‌ر كارێك كه‌ده‌یه‌وێت ئه‌نجامی بدات .

گه‌نجێك چۆته‌ لای مامۆستای كۆچكردوو حاجی شەماڵ موفتی و لێی پرسی بوو مامۆستا گیان من گەنجم و دەمەوێت ژن بهێنم بەڵام بریارم داوە بێوەژنێک بهێنم کە چەند مناڵێکی هەیە و دەستی کورتەو هه‌ژاره‌ ، هەر چەندە من شەهادەی بەرزم هەیەو هەندێک لە کەسە نزیکەکانم پێیان ناخۆشە ، بەڵام خۆم بڕیارم داوە فی سبیل اللە ئەو کارە بکەم تۆی بەڕێز ڕات چییە؟
له‌وه‌لامدا مامۆستا شه‌ماڵ دڵی پڕ بوو بوو و وتبووی :
بەڕاستی من دەست خۆشیت لێ دەکەم و دوعای خێرت بۆ دەکەم و شانازی بەو کارەتەوە دەکەم و کارێکی زۆر گرنگ دەکەیت بەمن ناکرێت ،تۆ زۆر گەورەیت.

ئەو گه‌نجه‌ بەو قسانە زۆر تەشجیع ده‌بێت دواتر کارەکەی سەرده‌گرێت و بێوه‌ژنه‌كه‌ ده‌خوازێت و خوای گه‌وره‌ چه‌ند منداڵێكیشیان پێ ده‌به‌خشێت و ئێستاش هەموویان گەورە بوون و چوونە حاڵ و ماڵی خۆیان .

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی