مێژووی ئۆتۆمبێلی بی ئێم دەبلیۆ

03/07/2016 - 09:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

ئۆتۆمبێلی (بی ئێم دەبلیۆ) بەشێوەیەكی فەرمی لەساڵی (1914) دامەزراوەو لەساڵی (1923) دەستی كردووە بەهەوڵەكانی بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و لەساڵی (1929) ش دەستی كردووە بەدروستكردنی ئۆتۆمبێل.
بەپێی سەرچاوە مێژووییەكان بەر لەو وادەیە، كۆمپانیای (بی ئێم دەبلیۆ) هەبووە، بەڵام خاوەندارییەكەی هی كۆمپانیای فڕۆكەوانی ئەڵمانی بووەو لەلایەن دوو كەس بەناوەكانی (كارل و گۆستافۆ ئۆتۆ) دامەزراوە.
لۆگۆی ئەو كۆمپانیایە لەسەرتاوە رەنگەكانی شین و رەش و سپی) بووەو تاكو ئێستاش هەروەكو خۆیەتی و نەگۆڕاوە.
لەساڵی (1929) دوای هەوڵ و كۆششی پسپۆرو شارەزایانی كۆمپانیاكە (بی ئێم دەبلیۆ) توانی یەكەم ئۆتۆمبێل دروست بكات و دواتریش قۆناغ بە قۆناغ پەرەی پێبدات.
لەساڵی (1943) لە كۆمپانیای (بی ئێم دەبلیۆ) زیاتر لە (17) هەزار كەس وەك كرێكارو كارمەند كاریان تێدە كردووە، تاكو ساڵی (2010) ژمارەی كارمەندەكانی گەیشتە (107.5) هەزار كەس و تێیدا خاوەندارێتی هەریەكە لە كۆمپانیاكانی (رۆلز رۆیس مۆتۆرو بی ئێم دەبلیۆو رۆلز رۆیس دۆیچلاند) دەكات.

 

ئـ . كـ