نادرشای ئێران بەهەولێردا تێدەپەڕێت

03/07/2016 - 09:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

(ئیسماعیل سنەیی) هاوڵاتییەكی كوردی دانیشتووی شاری سنەی كوردستانی خۆرهەڵاتەو لەسەرچاوە مێژووییەكان دەڵێن، لەساڵی (1860) ئەو لەشاری هەولێر ژیاوەو ئەندازیاری دروستكردنی دەرگای شار بووە كە بە (دەرگای قشڵە) بەناوبانگ بووە.
ئەو ئەندازیارە هەمان نەخشەی دانابوو بۆ خانووەكەی (مەلا ئەفەندی و شێخ جەمیل)، لەگەڵ چەند شوێنێكی تر، كە ئەو كات لەژێر دەسەڵاتی عوسمانییەكاندابووە.
دەڵێن، (نادر شا) لەساڵی (1736) بەخۆیی و هێزێكی زۆرەوە بەهەولێردا تێپەڕی كردووەو ماوەی دوو مانگ (60) رۆژ گەمارۆی قەڵاكەی داوە، دواتر خەڵكی ناو قەڵا خۆیان بەدەستەوەداوە.
لەسنووری شاری هەولێر (110) گردۆڵكە هەیەو مێژووەكەیان بۆ سەردەمی چاخی بەردینی دەگەڕێتەوە.

 

ئـ . كـ