تەنها تەنکەری بەنزینەکەی بە ٥٠٠ هەزار دۆلار پردەبێت

08/07/2016 - 07:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

یەکێک لە خاوەنەکانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی کە خەڵکی ئیماراتە بەناوی شێخ مەنسوور بن زاید ئال نهەیان، خاوەنی یەختێکی گەورەیە کە ١٤٩ مەتر دریژە و بەهاکەی ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆیە و یەکێکە لە ١٠ گرانترین یەختەکانی جیهان.

ئەو یەختە لە شارۆچکەی مەرمەریس لەنگەردەگرێت. گەورەیی یەختەکە هێندە دەبێت کە بە ٥ کاتژمێر ئنجا پر دەکرێت لە بەنزین بەبڕی ٥٠٠ هەزار دۆلار.

٥٠ کارمەند لەناو یەختەکەدا کار دەکەن و خاوەنی ٦ کابینەی گرانبەهایە کە دەتوانێت ١٢ میوان لە خۆبگرێت. هاوکات ژووری میوان و خواردن دروست کردن و ژووری کۆبوونەوەی تێدایە، لەگەڵ هۆڵی وەرزش.