بزانە لەبارەی دایكەوە چی ووتراوە ؟؟

09/07/2016 - 08:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

هاوبەشی مرۆڤەكان لەژیاندا بۆ ڕێزگرتن لەدایك هاوبەشە، هەر یەكەو لەمرۆڤەكان ئەگەرچی سادەش بێت نرخێك بۆ دایك دادەنێن و لەو بارەیەوە قسەی خۆیان هەیە.

لەمێژوودا زۆرێك لەمرۆڤە گەورەكان لەسەروویانەوە پێغەمبەری سەردار (صلی الله علیه وسلم) وەك پێشەنگ و مامۆستای مرۆڤایەتی وەسفی دایكی بەشێوەیەك كردووە، كە تاكو ژیان هەیە كەسێكی تر ناتوانێت بەو شێوەیە وەسفی بكات، ئەوەش بەهۆی بایەخ پێدان و گرنگی ئەو كەسایەتییە لەژیانی هەموو تاكێكدا، كاتێك دەفەرمەوێت (بەهەشت لەژێر پێی دایكانە)..
لەلایەن خۆشیانەوە نووسەران و رۆشنبیران و بیرمەندان، هەریەكەیان بەشێوەیەك وەسفی دایكی كردووە ...
1. دایك لە هەموو گیانەوەرێك پیرۆزترە. (كۆلێریدچ)
2. لە جیهاندا، سەرینێك نییە، كە لە باوەشی دایك نەرمتر بێت. (شكسپیر)
3. ئەگەر دنیا لە چنگێكدا بوایەو، دایكم لە چنگەكەی تریدا، دایكم هەڵدەبژارد. (جان جاك ڕۆسۆ) »
4. دایك بە دەستی ڕاستی لانك ڕادەژێنێ و بە دەستی چەپیشی دنیا ڕادەوەشێنێ.
(ناپلیۆن)
5. لە شاكارە جوانەكانی كردگار دڵی دایكە. (ئەندریە گرێستری)
6. دایكم دروستی كردم. (تۆماس ئەدیسۆن)
7. دایك هەموو شتیكە لە ژیاندا، دڵدەرەویە لەماتەمینیدا، هیوایە لەبێ ئومێدیدا، هێزە لە لاوازیدا. (جوبران خەلیل جوبران)
8. بەهەشت لەژێر پێی دایكان دایە. موحەمەدی كوڕی عەبدولڵا (صلی الله علیه وسلم)»
9. هەموو ئەو شتانەی كە من پێیان گەیشتووم و ، ئەو پلە و پایە بەرزییەش كە هیوای پێ گەیشتنی دەخوازم، هەموویان دەگەڕێتەوە بۆ دایكی پەریزادەم. (ئابراهام لینكۆڵن) »
10. لە بەرزترین چیادا لە سێدارەم بدەن، دەزانم كە كێ بە دوامەوەیە .. لە قووڵترین دەریادا بخنكێم، دەزانم كە كێ بە دوامەوەیە .. هەر دایكمە. (لیلینگ) »
11. لە دنیادا یەك كەس هەیە كە لە ژن باشترە .. ئەویش دایكە. (شاڤر) »
12. شانازی ئەو هەموو پایە بەرزییەی پێی گەیشتووم .. دەگەڕێتەوە بۆ دایكم. (جۆن ئادەمیز) »
13. مرۆڤە هەڵكەوتووەكان، هەردەم ئەوانەن كە دایكیان بە باشی پەروەردەی كردون. (كیم ئیل سۆنگ) »
14. دایك مۆمێكی پیرۆزی بێ هەواو میهرەبانە ، شەوانی ژیان ڕووناك دەكاتەوە. (لی شین)
15. دڵی دایك قوتابخانەی منداڵە. (بێچەر)
16. دایك نەبوایە، هیچ نەتەوەیەك نەدەبوو، نەتەوەكان بە دایكەوە نەتەوەن. (خەلیل مەتران)
17. ئەگەر دایك نەدەمرد، كەس بەدبەخت نەدەبوو. (موحەمەد حیجازی) »
18. دایەگیان، من ڕووحم نییە، ڕووحی تۆیە لە گیانمدا. (جان جاك ڕۆسۆ) »
19. باسەر بۆ گەورەیی ئافرەت دابنەوێنین، ئافرەتە (موساو عیساو موحەمەد) ی خستۆتەوە، هەر ئەویشە كە گەورە پیاوان دێنێتە دنیاوە .. جیهان بە هەرچییەكەوە بنازێت، لەدایكەوەیە. (مەكسیم گۆرگێ) »
20. لە ڕۆژی جەژنی دایكاندا، بیر لە دایكت و خەسووت بكەرەوە. (جاكسۆن براون)
21. خۆشەویسترین كەسم دایكمە، ئەو ڕووحی خۆیم پێشكەش دەكات. (مەعروف ڕەسافی) »
22. دایك قوتابخانەیەكە، گەر پێی بگەیەنیت، گەلێكی ڕەسەنزادە پێ دەگەیەنێت. (ئەحمەد شەوقی)
23. جوانترین شیعر لە سەرانسەری جیهاندا، لایە لایەی دایكە. (لامارتین) »
24. وێنەی كاتی گەنجی دایك و باوكت لە چوارچێوەیەكی زیوییندا هەڵبواسە. (جاكسۆن براون)
25. میوە لە خاكی باش، كچ لە دایكی باش هەڵبژێرە. (پەندێكی چینی) »

 

ئـ . كـ