لەبارەی كتێبەوە ووتراوە !!

09/07/2016 - 08:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

كتێب دۆستێكی كۆنی مرۆڤە، زانست بەخشێكی گوێڕایەڵە، هەردەم بەخشندە بووە بۆ مرۆڤ، مێژوو سەربردەو تۆمارو پاشخانێكی زۆری بۆ مرۆڤایەتی گێڕاوەتەوە.

زانایان و بیرمەندان لەبارەی كتێبەوە قسەی نەستەق و بەسوودیان كردووە:

دەربارەی خوێندنەوە و كتێب گوتراوە
• پێم بڵێ چی دەخوێنیتەوە ، پێت دەلێم تۆ كێی.
• كتێب دۆستێكە خیانەتت لێ ناكات.
• ئەوكاتەی كتێب كۆ دەكەینەوە، واتا بەختەوەری كۆدەكەینەوە.
• ماڵی بێ كتێب وەكو لاشەی بێ ڕۆح وایە.
• كتێب ڕابەرە لە تافی منداڵیدا، سەلوای ڕۆحە لە وەختی گەورەییدا، هاوڕێیە لە دەمی تەنیاییدا.
• كتێبخانەكەت پڕبێت لە كتێب چاكترە لەوەی جانتاكەت پڕبێت لە پارە.
• خوێندنەوە بۆ دەروون، وەكو وەرزش وایە بۆ لەش.
• ئەگەر دەتوێت حوكم بەسەر مرۆڤێكدا بدەم، پێی دەڵێم چەند كتێبی خوێندۆتەوەو چی خوێندۆتەوە.
• وانەو ئازایەتیت لە زۆر خوێندنەوەدا نیە، بەڵكو لە جۆری خوێندنەوەو جدیەتی خوێندنەوەدایە.
• ڕەوا نییە مرۆڤ منداڵەكانی پەروەردە بكات و كتێبیان لەلا نەبێت.
• لەشی مرۆڤ گەشە ناكات بە خواردنەوەو وەرزش نەبێت، ئەقلیشی پێ ناگات و گەشەش ناكات بە خوێنەوە و تێفكرین نەبێت.
• هەركەسێك كتێبێكی بە كەڵك لە ناو ببات مرۆڤێكی لەناو بردوە.

 

ئـ . كـ