كتێبخانە بەناوبانگەكانی جیهان

09/07/2016 - 11:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

كتێبخانەی سیاتڵی ناوەندی، كتێبخانەیەكی گەورەیەو لە یانزە نهۆم پێكدێت و دەكەوێتە شاری سیاتڵ و سەربە تۆڕی كتێبخانەكانی هەمان ناونیشانە لەئەمریكا.

كتێبخانەی سیاتڵ لەساڵی (1891) دەست بەدروستكردنی كراوەو لەساڵی (1906) لەسەر رووبەری (5000) مەتری دووجا لەلایەن ئەندازیارێك بەناوی (پیتەر جی ویبەر) كراوەتەوە.
لەگەڵ گەشەكردن و فراوان بوونی شاری سیاتڵ ژمارەی كتێبخانەكانیش ڕووی لەزیاد بوون كرد، تەنانەت تاكو كۆتایی ساڵی (1990) ژمارەی كتێبخانەكان لەسەر هەمان سیستەم گەیشتە پێنج كتێبخانە.
لەساڵی (1998) لەشاری سیاتڵ كتێبخانەیەكی تری گەورە كرایەوە بەناوی (كتێبخانە بۆ هەموان) بەبڕی (194) ملیۆن دۆلارو لەو پارەیەشدا (20) ملیۆن دۆلار لەلایەن (بێڵ گەیتس) ی خاوەنی كۆمپانیای (مایكرۆسۆفت) ەوە دابین كرابوو.
لەو كتێبخانەیە بەبەردەوامی (400) ئامێری كۆمپیوتەر لەخزمەت خوێنەرانیدایەو شێوەی پۆلێن كردنی كتێبەكانی بەسیستەمی (دیوی دەیەی جیهانی) پۆلێن كراوەو تەنها لەو ساڵەی كرایەوە (2.3) ملیۆن كەس سەردانی كردبوو، لەو ژمارەیەشدا (30%) یان دانیشتووی شاری سیاتڵ نەبوونە.

 

ئـ . كـ