خۆشەویست لە دڵی رۆژهەڵاتناسەكان

14/07/2016 - 11:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

مستەر سنكس (1821 – 1883)

 

رۆژهەڵاتناسی ئەمریكی لەكتێبەكەیدا بەناوی (دیانەتی عەرەب) دەنووسێت : (موحەمەد) (صلی الله علیه وسلم) دوای (مەسیح) بە (570) ساڵ ئاشكرا بوو، ئەركەكەشی بریتی بوو لەبەرز كردنەوی پلەی ئەقڵی مرۆڤەكان بەپاراوكردن و فێركردنی بە بنەما سەرەكییەكانی رەوشتی چاكەو گەڕاندنەوەی بۆ بڕوا بوون بەیەك خوداو بەژیانێكی دوای ئەم ژیانە.
هەروەها دەڵێت : بیرۆكەی ئایینی ئیسلامی، پێشكەوتنێكی یەجگار گەورەی لەجیهان داهێناو ئەقڵی مرۆڤەكانی لەو كۆت و زنجیرە پتەوانە ڕزگار كرد كە لەدەوری پەیكەرو ژێر دەستەیی كاهینەكان دیلكرابوو.
دەڵێت : (موحەمەد) (صلی الله علیه وسلم) گەیشتە خاڵی كۆتایی لەڕەشكردنەوەی هەموو وێنەیەك لەپەرستگەكان و پوچەڵكردنەوەی هاوشێوەدانان بۆ زاتی ئافەریدەی رەهاو رزگاركردنی هزری مرۆڤ لەبروای (تەجسید).

 

ئـ . كـ