ئەوەی لەبارەی شێرەوە نەتزانیوە

15/07/2016 - 14:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

شێر یان (پاشای دارستان) یەكێكە لەگیانلەبەرە گەورەكانی خێزانی پشیلەیە لەجیهانی ئاژەڵانداو لەشوێنە جیاجیاكانی باشوورو خۆرهەڵاتی كێشوەری‌ ئەفەریقیادا دەژین.

ئەمانەی خوارەوە چەند زانیارییەكی ترن سەبارەت بەو گیانلەبەرە:

1. شێر گیانلەبەرێكی كۆمەڵایەتییەو لەشێوەی كۆمەڵەدا پێكەوە دەژین، هەر كۆمەڵە شێرێك لە یەك تا دوو نێرو ژمارەیەكی زۆر مێ پێك دێت، ئەگەر كۆمەڵەكەش گەورە بێت دەكرێت لەنزیكەی (40) شێر پێكبێت، ژیانی پێكەوەیی بەكۆمەڵی شێر هەلی راوكردنی سەركەوتوانەو پاراستنی بێچووەكان، زیاتر دەكات.
2. گیانلەبەرێكی گۆشتخۆرە‌و زیاتر ئاسك و كەری كێوی و گا راودەكات.
3. هەرچەندە شێری نێر گەورەترو بەهێزترە،‌ بەڵام مێینەكانیان بەرپرسی راوكردنن.
4. زۆرجار شێر وەك گیانلەبەرێكی پاشماوە خۆر رەفتاردەكات و هێرش دەكاتە سەر كەمتیارو نێچیرەكانیان بۆ خۆی دەبات.
5. لەماوەی یەك ژەمەخۆراكدا شێر دەتوانێت تاكو زیاتر لە (18) كیلۆگرام گۆشت بخوات، پاش ئەوەی سكیشیان پڕ دەبێت لەگۆشت، بۆ ماوەی زیاتر لە (20) كاتژمێر دەخەون.
6. ددانی پشتەوەی شێر، وەك مقسەت كاردەكات، ئەم گیانلەبەرە پارچە گۆشت بەبێ جوین قوتدەدات.
7. كاتێك شێرێكی نێرو ‌شێرێكی مێ بە یەك دەگەن لەڕێگەی خوراندنەوە، سڵاو لەیەك دەكەن.
8. شێری مێ هەموو دوو ساڵ جارێك یەك تا سێ بێچووی دەبێت.
9. جاری واهەیە جووتبوون لەنێوان پڵنگ و شێردا روودەدات و ئەنجامی ئەو جوتبوونەش، لەدایكبوونی جۆرێكی نوێیە لەگیانلەبەر.
10. چڕنووكی ئەم گیانلەبەرە بەشێوەیەكە كە دەتوانێت بكشێتە دواوە، ئەمەش مانای وایە كە لەكاتی یاریكردن لەناو خۆیاندا دەتوانن ئەو چڕنووكانەیان بشارنەوەو ئازای یەكتر نەدەن.
11. كلكی درێژی ئەم گیانلەبەر هاوسەنگی رادەگرێت لەكاتی راكردندا، بەڵام سەرباری ئەوەش وەك گوزارشتكردن بۆ فەرمانە جیاوازەكان بەرامبەر بە ئەندامانی تری كۆمەڵەكە بەكار دەهێنرێت، بۆ نموونە لەبری (وەرە، لەوێوە بڕۆ، هتد..) بەكاری دەهێنن.
12. سوچڕ یەكێكە لەخراپترین دوژمنەكانی شێر، دەكرێ پەڕە تیژەكانی سوچڕ بۆ هەتا هەتایە لەشەویلگەی شێردا بمێنێتەوە.
13. تاكو تەمەنی دوو ساڵی شێر ناتوانێت بنەڕێنێت، دواتریش دەكرێ نەڕەیان لەدوری تاكو پێنج میلەوە ببیسترێت.
14. كاتێك بێچووە شێرێكی نێر دەگاتە قۆناغی پێگەیشتن، نێرە گەورەترەكان لەكۆمەڵەكە دەیكەنە دەرەوە، دواتر ئەمانیش ئەگەر بەهێزبوون، ئەوا كۆمەڵە بۆ خۆیان دروستدەكەن.
15. كاتێك شێرێكی نوێ كۆنتڕۆڵی كۆمەڵە شێرێك دەكات، هەموو ئەو بێچوانە دەكوژێت كە هی خۆی نین، لە شاخ و كێودا سێ لەسەر چواری بێچووە شێرەكان لەتەمەنێكی بچووكدا دەكوژرێن.
16. شێر لە شاخ و كێودا تاكو (15) ساڵ دەژی، بەڵام لە باخچەی ئاژەڵان و كاتی دەستگیركردندا دەكرێ (25 – 30) ساڵ بژین.
17. لەماوەی دوو دەیەی رابردوودا ژمارەی شێر لەجیهاندا بەشێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووەو ئەم گیانلەبەرە یەكێكە لەو گیانلەبەرانەی مەترسی قڕكردنیان لەسەرە.

 

ئـ . كـ