بۆ خانمان بۆیەی قژ بەم شێوەیەیە

15/07/2016 - 14:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 


بۆیەكردنی قژ لەلایەن ئافرەتان، یەكێكە لەنەریتە كۆنەكان، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە پێش ئەوەی خانمان بڕیاری گۆڕینی ڕەنگی قژیان بدەن ئەوە پێویستە ئەم زانیاریانە بزانن:

1. پێش ڕەنگ كردنی قژت ئەوەت بیر بێت كە ئەمە كۆتا جارت نابێت بۆیە لەقژت بدەیت، چونكە دوای گۆڕینی ڕەنگی قژ، قژ درێژ دەبێتەوەو ڕەنگی قژت دەڕوات بۆ ئەوەش پێویستە قژت ڕەنگ بكەیتەوە.
2. كاتێك ڕەنگی قژت دەگۆڕیت و بۆیە بەكار دەهێنیت ئەوە بزانە كەقژت جارێكی دیكە ناگەڕێتەوە سەر شێوەی یەكەمجاری.
3. باشتر وایە بزانن چ جۆرێك بۆیەی قژ بۆ ڕەنگ كردنی قژ بەكاردەهێندرێت و چ ڕەنگێك هەڵدەبژێریت بۆ گۆڕینی قژ بەجۆرێك لەگەڵ ڕەنگی پێستدا گونجاوبێت.
4. دوور بكەونەوە لەبەكارهێنانی بۆیەی ڕەنگ تۆخ، چونكە بۆیەی ڕەنگ كاڵ دەتوانێت بەئاسانی بگەڕێندرێتەوە سەر ڕەنگی قژە سروشتیەكەو كەمتر هۆكار دەبێت بۆ سپی بوونی ڕەنگی تاڵەكانی قژ.

 

ئـ . كـ