مێژووی مێرسیدس – بێنز بزانە

17/07/2016 - 07:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

مێرسیدس – بێنز، یەكێك لەكۆمپانیا ناسراوەكانی جیهان و ئەڵمانیایە، مێژووییەكی دوورودرێژی هەیە لەكاری داهێنانكاری ئۆتۆمبێلسازیدا.
مێرسیدس – بێنز، لەساڵی (1886) یەكەم هەنگاوینا ڕووەو داهێنانكاری لەبواری ئۆتۆمبێلسازیدا، بەڵام یەكەم ئۆتۆمبێلی لەساڵی (1901) خستە بازاڕەكانی جیهان.
نیشانەو لۆگۆی ئۆتۆمبێلی مێرسیدس بێنز بەیەكێك لەناودارترین نیشانەكانی ئەو ئۆتۆمبێلە ئەژمار دەكرێت لەجیهاندا، ئەوەش بەمانای (زەوی و ئاوو هەوا) دێت، بەزمانی ئیسپانیش ووشەی مێرسیدس واتا (بەرەكەت و نیعەمەت).
ناونانی ئۆتۆمبێلەكە بەناوی (مێرسیدس – بێنز) بۆ ناوی كچی (ئیمێل یەلینك) دەگەڕێتەوە كە یەكێك بووە لەدامەزرێنەرانی كۆمپانیاكە بەناوی (مێرسیدس – یەلینك).
بنكەی سەرەكی كۆمپانیای (مێرسیدس بێنز) دەكەوێتە شاری (شتوتگارت) ی باشووری ئەڵمانیاو لەوێدا جۆرەها ئۆتۆمبێلی ناوازەو گرانبەهای تێدا دروست دەكرێت.
بەهۆی پتەوی و بەهێزی و خۆڕاگری، ئۆتۆمبێلی (مێرسیدس – بێنز) بە ئۆتۆمبێلی سەركردەو كەسایەتییەكان ناسراوە.
ئۆتۆمبێلی (مێرسیدس – بێنز) لەلایەن هەردوو ئەندازیاری ناسراو (كارل بێنز) و (گۆتلیب دایملەر) نەخشەی كێشراوە، دوای دروستكردنی یەكەم ئۆتۆمبێلیش (كارل بێنز) ی ئەندازیار تاكە ووشە كە دركاندی ووتی : ئۆتۆمبێلێكی گەورەیە.

ناوی (مێرسیدس – بێنز) بۆ ئۆتۆمبێلەكە لەساڵی (1926) بەكارهێندراو دواتر كۆمپانیای (دایملەر) یش لەگەڵ (مێرسیدس) بوونە یەك كۆمپانیا.

 

ئـ . كـ