نوێترین پێكهاتەی G CLASS 2016 بزانە

17/07/2016 - 10:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

یەكێك لەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەی كە كۆمپانیا (مێرسیدس – بێنز) دروستی كردووە، (جی كلاس) ی مۆدێل (2016) یە، كە چەندین تایبەتمەندی و پێكهاتەی نوێی هەیە.
بایەخی ئۆتۆمبێلی (مێرسیدس – بێنز) لەبەرز بوونەوەیە، ئەوەش بەهۆی بوونی چەندین تایبەتمەندی، بەتایبەتی لەهێزی و خۆڕاگری و گرنگییەكەی.
پێكهاتەی ئۆتۆمبێلی جی كڵاس مۆدێل 2016
1. ئۆتۆمبێلەكە هەشت پستۆنە (V 8).
2. هێزی (416) ئەسپی هەیە.
3. لەماوەی نزیكەی (6) چركەدا دەتوانێت تاكو خێرایی (100) كیلۆمەتر بڕوات.
4. چوار دەرگای هەیە.
5. سووتەمەنی بەنزینی تێدەكرێت.
6. كوشنەكانی بەشێوەیەك دروستكراوە، شوفێر واهەست دەكات لەناو ئۆتۆمبێلی (لیمۆزین) ە.
7. سیستەمی دەنگی لەناو ئۆتۆمبێلی (جی كڵاس) بەبەرزترین تایبەتمەندی دروستكراوە بەناوی (هارمان كاردۆن).
8. شاشەیەكی تەلەفزیۆنی بەقەبارەی (17.8) تێدا داندراوە.
9. دوو كوشنی پێشەوەی بەسیستەمی كارەبایی جوڵەی پێدەكرێت.
10. لەناو ئۆتۆمبێلێكە سیستەمی بلوتوز هەیە.

 

ئـ . كـ