ژنانی میسری لەمەدا یەكەمن

19/07/2016 - 09:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

بەپێی ئامارێك كە ناوەندێكی میسری بڵاویكردۆتەوەو تێیدا ئاماژەی بەوەداوە، ڕێژەیەكی زۆری ئافرەتانی ئەو ووڵاتە هێرش دەكەنە سەر پیاوەكانیان.
دادگای خێزانی لەمیسر ئامارێكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا باسی لەوەكردووە، ڕێژەی (66%) ی ئافرەتانیان هێرش دەكەنە سەر پیاوەكانیان، بەشێك لەوانیش لەپێناو جیابوونەوەو تەڵاق دان ئەو كارە دەكەن.
ئەو دادگا تایبەتییەی ووڵاتی میسر باسیشی لەوەكردووە، بەشێك لەو ئافرەتانەی پەنا بۆ پەلاماردانی پیاوەكانیان دەبەن هۆكارگەلێكی زۆر بەكاردەهێنن.
بەپێی ئامارێكی نەتەوە یەكگرتووەكانیش ژنانی میسری بەڕێژەی (28%) پلەی یەكەمیان بەدەستهێناوە لەپەلاماردان و هێرشكردنە سەر پیاوەكانیان و دوای ئەوانیش ئەمریكییەكان بەڕێژەی (23%) و پاشان ئینگلیزەكان بەڕێژەی (17%) و دواتر هیندیەكان بەڕێژەی (11%).

 

ئـ . كـ