فەرەنسا لەئۆتۆمبێلسازی پێشی چین دەكەوێتەوە

19/07/2016 - 10:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

كۆمپانیایەكی ئۆتۆمبێلسازی فەرەنسی ركابەری گەورە كۆمپانیاكانی چین دەكات لەزۆری فرۆشتنی ئۆتۆمبێل.
بۆ یەكەم جار كۆمپانیای (رینۆو داسیا) بۆ ئۆتۆمبێلسازی توانیان ریكۆردی زۆری دروستكردنی ئۆتۆمبێل بشكێنن و پێشی كۆمپانیا چینییەكان بكەونەوە.
كۆمپانیا فەرەنسییەكان باس لەوەدەكەن، لەسەر ئاستی جیهان زیاتر لەیەك ملیۆن ئۆتۆمبێلیان بۆ ووڵاتانی ئەوروپا دروست كردووە، بەڵام لەسەر ئاستی باشووری خۆرهەڵاتی كیشوەری ئاسیا بەڕێژەی (19.4%) ئاستی فرۆشتنی كەم بۆتەوە.

ئـ . كـ