كتێبخانە بەناوبانگەكانی جیهان

20/07/2016 - 09:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

كتێبخانەی (فۆرتمبێرگ) گەورەترین كتێبخانەی شاری (شتوتگارت) ی ئەڵمانیایەو لەساڵی (1756) لەلایەن سەرۆكی شارەوانی شارەكە دروستكراوە.
كتێبخانەی (فۆرتمبێرگ) سێ‌ ملیۆن كتێب و گۆڤارو دەستنووس و نامیلكەی تێدایە، لەدوای كتێبخانەكانی (فرایبۆرگ و هایدلبێرگ و تۆبنگن) بەچوارەم گەورەترین كتێبخانەی وویلایەتی (بادن) ئەژمار دەكرێت.
ئەمەو لەوویلایەتی (بادن) كتێبخانەیەكی تایبەتی هەیە بەئەرشیف كردنی سەرچاوە ئەدەبییەكان و كتێبخانەی تایبەتیش هەیە بەهونەری مۆسیقاو زانستی مرۆڤایەتی و ئەكادیمیای هونەر، بەڵام تاكو ئێستا پێرستەكانی لەسەر سیستەمی ئینتەرنێت هەیەو نەبۆتە كتێبخانەی ژمارەیی.

 

ئـ . كـ