ئەو ئاوەی هێلكەی تێدا دەكوڵێندرێت، ئەم سوودانەی هەیە

21/07/2016 - 10:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

ئەو ئاوەی هێلكەی تێدا دەكوڵێندرێت، دەوڵەمەندە بە ماددە كانزاییەكان و كالیسیۆم، هەر بۆیە سادەترین سوودی ئەم ئاوە دەتواندرێت بۆ نێو ئینجانەی گوڵەكان بەكاربهێندرێت.
گەر پاش كوڵاندنی ‌هێلكە، ئاوەكەی بۆ ئاوەدانی ئینجانەی نێو ماڵەكان بەكاربهێنیت، جارێكی دی ژیان بە گوڵەكان دەبەخشێتەوە.
هەروەها پاش كوڵاندنی هێلكە، پڕۆتینەكانی نێو هێلكەكە بەشێوەی پڕۆتینی تواوە لەناو ئاوەكەدا دەمێننەوە، بۆیە دەتواندرێ ئەم ئاوە بە گەرمییەكی گونجاو (قژ نەسوتێنێ)، بە قژدا بكرێت و سوودێكی زۆری بۆ بەهێزكردن و زیندوكردنەوەی قژ هەیە.
جگە لەمانە دەتوانی توێكڵی هێلكە بۆ لێكردنەوەی ئەو كلسە بەكار بهێنیت كە لەناو قاپ و قاچاخەكاندا هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش، توێكڵی هێلكە بكەرە نێو قاپەكەوەو بیكوڵێنە، یان لەگەڵ كەمێك سركەدا تێكەڵی بكەو ئینجا بیكوڵێنە، دەبینیت چۆن كلسەكە نامێنێت.

 

ئـ . كـ