ڕێگەكانی خۆپارستن لە تیشكی خۆر بزانە !!

21/07/2016 - 10:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

بەرز بوونەوەی پلەكانی گەرما بۆتە مایەی راگەیاندنی پشوو، ئەمە جگە لەگرتنەبەری ڕێو شوێنی پێویست لەلایەن نەخۆشخانەكان.
پسپۆڕانی نەخۆشییەكانی پێست ئاماژە بەوەدەكەن بەكارهێنانی چەترو كڵاو دژەخۆر لە نێو خەڵك زۆر بەكەمی هەستی پێدەكرێت، هەڵنەگرتنی چەتریش لەلایەن خەڵكەوە تەنها بۆ عەیبە دەگەڕێننەوە، هەر بۆیە پێویستە هەموو كەسێ خۆی بپارێزێت لە تیشكی خۆر بەكڵاوبێت، یان چەتر یانیش دژەخۆر.
(د. سامان ئەمین) پسپۆڕی نەخۆشییەكانی پێست ڕوونی كردۆتەوە، تیشكی خۆر تەنها لە هاوینان، بەڵكو لە هەموو وەرزەكان كاریگەری خۆی هەیە لەسەر پێست بە تایبەتی لە هاوین كاریگەرییەكەی زۆر بەدیار دەكەوێت و ڕۆژ درێژترە لە بەر ئەوەی هەورو باران نییە كە چەند تیشكێكی تێدایە سەرو وەنەوشەی كە زیان دەگەیەنن بە خانەكانی پێست هەندی نەخۆشی هەیە بە هۆی ئەم تیشكەوە دروست دەبێت هەندێ كاریگەری زوو دەردەكەوێ و هەندی درەنگ، ئەو نەخۆشیانەی زوو دەردەكەون وەك تۆخبوونی پێست، لیر، سووتانی پێست بەشێوەیەكی كەم.
ئاماژە بەوەشدراوە بوونی بەرگری لەش و پارێزگاری لە پێست هۆكارە بۆ ئەوەی درەنگ كاریگەری زوو پیربوون و زوو چرچبوونی پێست بەدیار بكەون.
پزیشكان جەخت دەكەنەوە كە گەرمای زۆر شلەمەنی و خوێیە پێویستەكان لە جەستە دەردەكات و تەنها خواردنەوەی ئاو بۆ دەربازبوون لەگەرماو قەرەبۆی شلەمەنی نازانن بۆ جەستە، هەر بۆیە بە پێویستی دەزانن كە ئەو شەربەتانە بخۆنەوە كە ئاستی پێویستی خوێیەكانیان تێدایە.

 

ئـ . كـ