زانیاری هەمەڕەنگ

21/07/2016 - 10:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

1. لە كاتی‌ لێنانی‌ تەماتە برێكی‌ كەم لە شەكر بە قەد سەری‌ كەوچكێكی‌ چا شەكری‌ تێ‌ بكە، بۆ پاراستنی‌ تامی‌ تەماتەكە.

2. خەیار‌ بۆ زەڵاتە كردن بە توێكڵەوە ورد بكەن، چونكە خەیار بە توێكڵەوە تامێكی‌ جیاواز بە زەڵاتەكەتان دەبەخشێت.
3. بڕێكی‌ كەم لە لیمەندۆزی‌ لە ئاوی‌ سەماوەر یان ئاوی‌ كتریەكەتان بكەن ئەم كارە بەكتریاكان لە ناو دەبات.
4. پێش ئەوەی‌ ئاوی‌ لێمۆ بگرن بۆ ماوەی‌ (15) خولەك بیخەنە ئاوی‌ گەرمەوە ئەو ئیشەتان ئاوی‌ لیمۆكە دوو قات زیاد دەكات.
5. بۆ رێگە گرتن لە وشك بوونەوەو رەق بوونی‌ پەنیر لەو شوینەی‌ كە لێتان بریوە روون یان رۆنە كەرەی‌ لێ‌ بدەن.
6. بۆ ئەوەی‌ زەردێنەی‌ هێلكە رێك بكەوێتە ناوەراستی‌ هێلكەكەوە لە كاتی‌ كوڵانی‌ هێلكەكان لە سەر ئاگر تێكیان وەر بدەن.
7. لە كاتی‌ كوڵاندنی‌ لۆبیاو نۆك و فاسۆلیا، بە هیچ شێوەیەك خوێیان تێ‌ مەكەن، چونكە درنگتر دەكوڵێن.
8. بۆ ئەوەی‌ ئاوی‌ سەماوەرەكەتان زوو بە كوڵ بێت سەرەتا تا نیوەی‌ ئاوی‌ تی‌َ بكەن دوای‌ ئەوەی‌ كە ئەو نیوەیە گەرم بوو جا ئەوەی‌ تری‌ بۆ زیاد بكەن.

 

ئـ . كـ