یەكەمەكەی هەرێمی كوردستان چیرۆكی سەركەوتنی بۆ كوردیو دەگێرێتەوە

21/07/2016 - 12:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

كوردیو ـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەمەصاڵح
پاش ئەوەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامی تاقی كردنەوەكانی پۆلی نۆی بنەرەتی و 12ی ئامادەیی ڕاگەیاند قوتابیەكی هەڵەبجەیی توانی لەبەشی زانستی پۆلی 12ی دوانزە یەكەمی هەرێم لەسەر ئاستی بەدەست بهێنێت خاوەنی ئەو پلەیە چیرۆكی سەركەوتنەكەی بۆ كوردیو دەگێرێتەوە .


پرۆفایل : ڕیڤان محی الدین كەریم
لەدایك بوی هەڵەبجە 1997
خوێندكاری پۆلی 12ی ئامادەیی بەشی زانستی
خوێندنگەی كۆلێژی هەڵەبجەی هاوبەشی كوران
كۆی نمرەكانی 698 واتە ڕێژەی99.71%
ڕێڤان محی الدین كەریم یەكەمی بەشی زانستی كۆلێژی هەڵەبجەی هاوبەشی كوڕان لە دیدارێكیدا لەگەڵ كوردیو چیرۆكی سەركەوتنی دەگێڕێتەوە .


پاش ڕێز سوپاس و دەست خۆشی بۆ كوردیو ، ڕێڤان محی الدین یەكەمی هەرێمی كوردستان دەست خۆشی و ڕێز و سوپاسی خۆی بۆ خانەوادە كەی و مامۆستایان و هاوڕێكانی و تەواوی ئەو لایەن و كەسانەی كە بەنامە یان بەتەلەفون یان بەسەر دان پیرۆزبایی ئەم سەركەوتنەیان لێكردوە . وتی : ئەم سەركەوتنەی من تەنها سەركەوتنی منی ڕێڤان نییە بەڵكو سەركەوتنی هەموو هەڵەبجەییەكانە سەركەوتنی پەروەردەی هەڵەبجەیە سەركەوتنی كۆلیژەكەمە سەركەوتنی هەموو كەس و كار و قوتابیانی هاوڕێمە بۆیە زۆر سوپاسی خودا دەكەم لەسەر ئەم سەركەوتنە كە من بومە هۆكاری سەربەرزی هەڵەبجەو هەڵەبجەییەكان .


ڕێڤان وتیشی : هیچ سەركەوتنێك بەبێ‌ خۆئامادەكردن نابێت چەندە زۆرتر هەوڵ بدەیت باشترە ،من هەرلەسەرەتاوە و لە هاوینی پارەوە خۆم بۆ ئامادە كردوە لەكاتی خوێندنیش لەگەڵ مامۆستاكانم بەردەوام بم و لەوماوەیەش كە بۆكاتی كۆشش كردن پێماندرا زۆر زیاترخۆم ماندوكرد .


ئەو قوتابیە بەردەوام بوو لە وتەكانی و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد :هەرلەسەرەتاوە كە دەستم بە خوێندنی پۆلی12 كرد بڕیارم دا خۆم یەكلابكەمەوە هەرگیز بیرم لەوە نەكردوە كە وانەیەك یان چەند وانەیەك بۆ خولی دووەم بهێڵمەوە چونكە بەراستی كاریگەری نەرێنی دەبێت تەنانەت كاتێك ئەم بیست هاوڕێیەكم وانەیەكی هێشتۆتەوە گران بوو بەلامەوە تەنانەت كاریگەریشی لەسەرم هەبوو جگەلەوەش چەند نمرەیەكیش زەرەردەكەن .


ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد : پۆلی 12 كاریگەری لەسەر لایەنی دەرونی قوتابیان و خوێنكاران دروست دەكات بەو پێیەی زۆر خۆی هیلاك دەكات ،لەگەڵ ئەو بڕیارەدام كە وەزارەتی پەروەردە داویەتی بۆ ئەوەی نمرەكانی پۆلی 10 و 11 هەژمار بكرێت بۆ قوتابیان پێم سەیر بوو قوتابیان داوایان دەكرد ئەو بڕیارە لابرێت ،قوتابی هەبوو لە دوو پۆلە ئاستی زۆر باش بوو بەڵام لەپۆلی 12 زۆر باش نەبوو ئەیتوانی سوود لە دوو پۆلەكەی تر وەربگرێت .


ڕێڤان زیاتر بۆ كوردیو دواو وتی : قوتابخانەكەی من هاوبەشە لەژێر چاودێری وەزارەتی پەروەردەدایە و تایبەتمەندی خۆی هەیە هەرچەندە بەشێكی پەیوەندی بە قوتابیەكە خۆیەوە هەیە ولەهەرشوێن بێت ئەتوانێ‌ نمرە بهێنی ،كۆلیژی هەڵەبجەی شەهیدی هاوبەشی كوڕان پێم وایە خزمەتێكی زۆری بە خەڵكی ئەم شارە و هەموو شارەكانی تركردوە و بەزمانی ئینگلیزی دەخوێنرێت ئەمەش پێویستە بۆ قوتابیان چونكە زۆرێك لە كۆلیژەكان خوێندن بە زمانی ئینگلیزیە لەهەمانكات دا بۆ ئەوەی سوود لە ئەزمونی وڵاتان وەربگیرێت .


لە درێژەی وتەكانیدا بۆ كوردیو یەكەمی كوردستان لەبەشی زانستی ئاماژەی بەڕۆڵی مامۆستاكانی كرد لەكاتی پشوەكان و كاتی دەوامیش كە بەردەوام هاوكاریان كردون و خۆبەخشانە وانەیان پێوتونەتەوە وەڵامی پرسیاری داونەتەوە پەیوەندی بەردەوامیان لەگەڵیان هەبووە هەوڵ و ماندو بونی مامۆستاكانمان جۆرێك بوو پێویستمان بە مامۆستای تابەت نەبووە بۆیە جیگەی ئەوەن سوپاسیان بكەین .


سەبارەت بە كاریگەری دزە پێكردنی پرسیارەكان ڕیڤان وتی : بەراستی باس و بابەتی دزە پێكردنی پرسیارەكان كاریگەری نەرێنی هەبوو لەسەر بەشێكی زۆری قوتابیان و بەتایبەت ئەوانەی كە زۆر خۆیان ماندوو كردوە بەجۆرێك بیر دەكەنەوە ئێمە ئەو هەموو ماندوبونە دەكەین كەجی لەلایەكی تروە كەسانێك زۆر بەئاسانی یان بە بڕێك پارە پرسیارەكانیان دەست دەكەوێت ،لەم حاڵەتەدا قوتابی تاقەتی نامێنێ‌ و سارد دەبێتەوە لە كۆشش كردن سوپاس بۆ خوا من نەم هێشتوە ئەو حالەتە لەسەر من كاریگەری هەبێ‌ بۆیە پێویستە سوپاسی پەروەردەی هەلەبجەبكەین كە هیچ حاڵەتێك لەم سنورەدا روی نەداوە .


هەرچی دەربارەی وەڵامی پرسی كاریگەری نزیكی وەڵامەكان لەیەكەوە و شێواوی هەڵبژاردنی وەڵامی ڕاست هێمای بۆ ئەوە كرد : پێم وایە وەڵام دانەوەی پرسیارەكان و شێوازی هەڵبژاردن بڕیارێكی دروست بووە كە وەزارەت دەریكردوە ،چونكە لە پێشوتر قوتابی بەبێ لەبەركردنی بابەتەكانی نێو كتێبەكە نەی ئەتوانی نمرەی باش بەدەست بهێنن،ئەمڕۆش ئەگەر تۆ نەتوانی بابەتەكەت بەتەواوەتی وەرگریت ناتوانی وەڵامی ڕاست هەڵبژێریت بۆیە بۆ ئەم جۆرە لە پرسیار تێگەشتن لەبابەتەكە گرنگە نەك لەبەر كردن ،بۆیە پێویستە قوتابی بەوە نەخەڵەتێت كە پرسیار هەڵبژاردنە بەڵكو تۆ وا هەوڵ بدە كە وەڵامی ڕاست لای تۆیە .


سەبارەت بە بەكارهێنانی بوارەكانی ئینتەر نیت ئەو یەكەمی هەرێم ئەوەی خستە ڕوو : لەبەر ئەوەی فشارەكە هەموی كەوتۆتە ئەو ساڵە زۆر حاڵەتی وەك سەر سفركردن و دوركەوتنەوە لە هۆكارەكانی تەكنەلوژیا و سەیر نەكردنی تەلەفزیۆن هەیە بەڵام من بۆ خۆم سوودم لە ئینتەرنیت بینیوە و زانیاریم لێ وەرگرتوە ،بەڵكو پێویستە هەموو ئەو شاتانە لەو ماوەیەدا بخرێنە خزمەتی خوێندنەكەتەوە ،ئەبێ‌ ئەوەش بوترێت دوانزەساڵ ئەزمونی خوێندن ئەبێ‌ ئەوەی فێر كردبی كە چۆن هەوڵ بدەی و گوێ‌ بۆ هەمووكەس نەگری كەلەبوارەكەدا تایبەت مەند نەبن چونكە زۆركەس لە خودی خۆیەوە قسە ئەكات بۆی هەیە كاریگەری خراپی هەبێت لەسەر قوتابی ،من گوێم بۆ قسەی هیچ كەسێك نەگرتوە و گوێش بۆ ناگرم ئەمە مانای ئەوە نییە كەكەس نەبێت بەڵكو هەن بەڵام دۆزینەوەیان زۆر ئەستەمە بۆیە پێویستە قوتابی بزانێ‌ گوێ‌ بۆ كێ‌ دەگرێ و بۆكێی ناگرێ‌ .


لەبەشێكی تری دیدارەكەیدا یەكەمەكەی هەرێم وتی هەرچی دەربارەی حەز و خولیایەتی بۆ خوێندن لەكام كۆلێژ لە كاتێكدا كۆلیژی پزیشكی مسۆگەر كردوە ڕیڤان وتی : من زۆر جار خۆزگەم خواستوە كە ئەندازیاری بەرزتر بوایە لە پزیشكی بەڵام هێشتا بڕیارم نەداوە نازانم لەوانەیە ئەو نمرەی كە هێناومە تموحێكم بخاتە بەردەست بۆ ئەوەی بڕیار بدەم بەڵام هیوادرام هەرچۆن بێت بیر لە هەرێمی كوردستان بكەینەوە كە چۆن ئەتوانین خزمەتی بكەین ،جێگە خۆیەتی لایەنە پەیوەندی دارەكان ئەو هەلەبخەنە بەردەم قوتابیان تا بتوانن لەدەرەوەی هەرێم درێژە بەخوێندن بدەن وسوود لە ئەزمونی دەرەوە وەرگرن ولە وڵاتەكەی خۆیاند بەرجەستەی بكەن بەڵام تائێستا هیچ شتێك لەو بارەیەوە نەكراوە كەلە دەروە بخوێنین تەنها وتویانە هەوڵ ئەدەین .


ڕێڤان محی الدین ئاماژەی بە ڕۆڵی خێزانەكەی كرد ووتی : ئەوەی ڕاستی بێت من بەتەنها لە پۆلی دوانزە نەبووم بەڵكو هەموو خێزانەكەم لە پۆلی دوانزە بوون و وەك من كاریگەری دەرونیان لەسەر هەبوو فشاریان لەسەر هەبوو ،چونكە فەراهەم كردنی ژینگەیەكی ئارام بۆ قوتابی زۆر زۆر گرنگە بۆیە زۆر سوپاسی دایك و باوك و خوشك وبراو خزم و دۆستانم دەكەم كە ئەو ژینگەیان بۆمن فەراهەم هێنا و سوپاس بۆ ئێوەش .